سەرۆکی شاره‌وانی له‌نده‌ن هۆشداری دەدات
"له‌وانه‌یه له زستانی داهاتوودا ملیۆنان به‌ریتانی خواردنیان ده‌ستنه‌كه‌وێت"
كوردستان24 - هه‌ولێر
سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌نده‌ن له تویتێكدا هۆشداری دەداتە حكومه‌تی به‌ریتانیا و ده‌ڵێت: له‌وانه‌یه له زستانی داهاتوودا ملیۆنان هاووڵاتیی به‌ریتانی خواردن و ئامێری گەرمکەرەوەیان ده‌ستنه‌كه‌وێت.
رۆژی شه‌ممه 20ـی ئابی 2022، سادق خان، سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌نده‌ن له تویتێكدا له‌باره‌ی گرانبوونی نرخی سووته‌مه‌نی و پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك، هۆشداری دایه به‌رپرسانی حكومه‌تی به‌ریتانیا و رایگەیاند: "ئه‌گه‌ر رێکاری جددی و به‌په‌له نەگرنەبەر، له‌وانه‌یه له زستانی داهاتوودا ملیۆنان هاووڵاتی به‌ریتانی خواردن و ئامێری گەرمكهرهوهیان ده‌ستنه‌كه‌وێت".
سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌نده‌ن له تویته‌كه‌یدا به گرافیكێك ئاماژه‌ی به گرانبوونی نرخی سووته‌مه‌نیی و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان كردووه: "پێشووتر شتێكی له‌م شێوه‌یه‌مان نه‌بینیووه، پێویسته حكومه‌ت ده‌ستێوه‌ردانێكی به‌په‌له بكات، ئه‌گه‌ر نا هاووڵاتییانی به‌ریتانیا ناتوانن پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌ی خۆیان دابین بكه‌ن".
دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكراینا، نرخی نه‌وت و زۆرینه‌ی پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه. له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی له راپۆرتێكدا هۆشداری دایه به‌رپرسانی ئۆكراینا له‌باره‌ی گرانبوونی نرخی نه‌وت و شتومه‌كه‌كان و ئاماژەی بەوەداوە، رەنگە له چركه ساتێك‌دا ئه‌وروپا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌وه، ئۆكراینا به ته‌نیا به‌جێبهێلێت و ناچاری بكات رێككه‌وتنامه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ رووسیا واژۆ بكات.