دوای 16 ساڵ جیابوونه‌وه هه‌ردوو حزبی دیموكرات یه‌كیان گرته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
هه‌ردوو باڵی حزبی دیموكرات دوای 16 ساڵ جیابوونه‌وه‌یان له یه‌كدی، ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌یان ده‌ركرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ڕێوڕەسمێکدا كه بە بەشداریی سەدان کادیر، پێشمـەرگە، کەسایەتییە سیاسییە دێرینەکانی حیزبی دیموکرات بەڕێوەچوو؛ حزبە خۆشەویست و تێکۆشەرەکەی کۆمەڵانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان یەکی گرتەوە.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: گومانی تێدا نییە یەکگرتنەوەی حزبی دیموکرات، دەبێتە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە خەباتی ئەم حزبه.
له رێوڕه‌سمی یه‌كگرتنه‌وه‌كه‌دا، خالید عەزیزی، پیرۆزبایی ئەو یەکگرتنەوەی لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و گوتی: ئه‌وان ئیلهامدەر و هەوێنی هەموو سەرکەوتنەکانی حیزب بوون و لە قۆناغە سەخت و ناخۆشەکانی خەبات و تێکۆشانی حیزب‌دا پشتی رۆڵەکانی خۆیان بەر نەداوە و بە هیممەت و توانای لەبن نەهاتوویان حیزبەکەیان هەستاندووه‌تەوە.