یه‌كێتی و گۆڕان فراكسیۆنه‌كانیان یه‌ك ده‌خه‌ن
له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانیش كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان له هه‌رسێ پارێزگای(هه‌ولێر) و (سلێمانی) و (دهۆك) پێكه‌وه كۆده‌بنه‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه به سهرپهرپهرشتی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولایه و له شاری سلێمانی به ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌م كۆبوونه‌وانه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی هه‌ر دوو لایه‌نی یه‌كێتی و گۆڕانه، به ئامانجی جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌یان و دوورستكردنی هاوپه‌یمانییه‌تی و كاری هاوبه‌ش له نێوان سه‌رجه‌م فراكسیۆنهكانیاندا، له په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
له باره‌ی كاری هاوبه‌شی نیوان فراكسیۆنه‌كانیان، به‌رپرسانی ئه‌و دوو حزبه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، له‌مه‌وپاش بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتر له پرسه سیاسی و یاساییه‌كان له كوردستان و عێراق، فراكسیۆنه‌كان كار و به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش به ڕێوه ده‌به‌ن.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، پاش ئه‌وه دێت كه له ئاستی په‌رله‌مانی كوردستانیش هه‌ردوو فراكسیۆن كۆبوونه‌وه و ڕۆژی شه‌مه‌ش شاندێكی هاوبه‌شی نێوان هه‌ر دوو فراكسۆنهكه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، چوونه به‌غدا و پێكه‌وه ده‌ستیان به سه‌ردان و گفتوگۆ كردووه له‌گه‌ڵ لایه‌ن عێراقییه‌كاندا.
له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی ئه‌و دوو فراكسیۆنه‌وه بۆ به‌غدا، نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و شانده پرۆژه‌یه‌كی نوێیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كیشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ر دوولا خستووه‌ته ڕوو.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی( كوردستان 24) ی ڕاگه‌یاندبوو، كه ئه‌وه‌ی ئێستا یه‌كێتی و گۆڕان پێوه سه‌رقاڵن له كۆبوونه‌وه ناوخۆییه‌كانی نێوانیاندا، هه‌وڵی یه‌كگرتنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كییه و ده‌یانه‌وێت به‌م شێوه بگه‌نه قۆناغێكی پێشكه‌وتوو له گفتوگۆكانی نێوانیاندا،تا به باشی ئه‌و به‌ند و خاڵانه جێبه‌جی بكه‌ن كه له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون.
ده‌رباره‌ی سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه بۆ به‌شداریكردن له ڕێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه دابوو، كه ڕیككه‌وتنه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌یه و به‌شداری به هیچ لایه‌نێكی دیكه ناكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له 17/5/2016 دا، دوای نزیكه‌ی 7 ساڵ له جیابوونه‌وه‌یان له یه‌كتری ڕیككهوتنێكی سیاسیان واژۆ كردوو،له به‌ند و بڕگه‌كانی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌دا ئاماژه به‌كاری هاوبه‌شی نیوان سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانیان دراوه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.