له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ته‌لئه‌ڤیڤ نیگه‌رانییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته واشنتن

K24 – هه‌ولێر:
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لەبارەی ئەگەری گه‌یشتن به رێککەوتن، تایبه‌ت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران گوتی: "ئه‌مه هه‌نگاوێكی خراپە و تەلئهڤیڤ دژی رێککەوتنێکی لەم جۆرەیە".
بێنی گانتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، بە دامەزراوەی گشتیی پەخشی ئیسرائیل KANـی راگەیاند، بایدن بەڵێنیداوە رێگە نه‌دات ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت.
گانتز هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه دژی ئەو رێککەوتنەین، ئەمە رێککەوتنێکی خراپە لەبارەی چەکی ئەتۆمی و توانای پیتاندنی یۆرانیۆم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه".
لەلایەکی دیکەوە ئەیال هولاتا سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل، رایگه‌یاند، بۆ گەیاندنی نیگەرانییەکانی وڵاتەکەی بە هاوتا ئەمه‌ریکییەکەی جەیک سولیڤان، لەبارەی رێککەوتنی ناووكی ئێران، بەرەو واشنتۆن بەڕێکەوتووە.
ماڵپەڕی Wallaـی ئیسرائیلی له‌مباره‌یه‌وه بڵاویکردەوە، ئەمه‌ریکا لەم ماوەیەدا هەوڵدەدات دڵنیایی بداته ئیسرائیل، لەبارەی ئەوەی نزیک نەبووەتەوه لە رێککەوتن و سازشی زیاتر بۆ تاران ناکات.
دوای پێدانی ره‌شنووسێك له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پێشتر رایگه‌یاندبوو، وه‌ڵامی ئێرانمان له رێگه‌ی نوێنه‌ری ئه‌وروپاوه به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، رەشنووسەكەی یەكێتی ئەوروپا، تاكە بژاردەیە بۆ ئەوەی رێككەوتنی لەسەربكرێت.
کۆتایی مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردوو لە ده‌وحە، شاندی ئەمه‌ریکا و ئێران بە نێوەندگیری یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئه‌تۆمی کۆبوونەوە، كۆبوونه‌وه‌كه بێ ئه‌نجامبوو.
له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن له ساڵی 2018 تاكلایه‌نانه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران كشایه‌وه، سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا قورستركرد، له ئێستادا لایه‌نه‌كانی ئه‌م رێككه‌وتنه خه‌ریكن زیندووی بكه‌نه‌وه.