چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له دەکات
"داخستنی دەرگای ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری مه‌ترسیداره"

K24 – هەولێر
لەبارەی ئاڵۆزییەکانی بەغدا و چوونی لایەنەگرانی سەدر بۆ بەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکات.
تركی عه‌تبی، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای کرد، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوو هێزه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانی به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری كۆده‌بنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ده‌ستوور رێگه‌ی به خۆپیشاندانی ئاشتیانه داوه، به‌ڵام داخستنی دەرگای ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری مه‌ترسیداره و شكۆی وڵات لاواز ده‌كات.
عه‌تبی راشیگه‌یاندووه، لە کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی باس لە داخستنی ده‌رگای باڵەخانەی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌لایه‌ن لایەنگرانی سەدر دەکرێت و "دادگا به سه‌ربه‌خۆیی ده‌مێنێته‌وه و ناچێته ژێر باری هیچ لایه‌نێكه‌وه".
ئەمڕۆ سێشەممە 23/8/2022، لایەنگرانی سەدر خۆپێشاندانەکەیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە گواستەوە بەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق. لــه راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق سه‌ركۆنه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی سه‌دری كرد و، رایگه‌یاند، ته‌واوی كاره‌كانی دادگاكانی لــه عێراق هه‌ڵده‌په‌سێرێت.