سه‌در: له‌به‌ر ناوبانگی شۆڕشگێڕان له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بكشێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی چوونه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له لایه‌ن ره‌وتی سه‌دره‌وه كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی لێكه‌وته‌وه، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، داوای له لایه‌نگرانی كرد، له‌به‌ر ناوبانگیان له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بكشێنه‌وه و بچنه‌وه به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
له هه‌ژماری ساڵح محه‌ممه‌د عێراقی، كه به هه‌ژماری سه‌ر به موقته‌دا سه‌در ده‌ژمێردرێت، په‌یامێك ئاراسته‌ی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در كراوه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: له‌به‌ر پارێزگاری كردن له ناوبانگی شۆڕشگێڕان و له پێناو زیان نه‌گه‌یاندن به گه‌لی عێراق ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بكشێنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
هه‌روه‌ها هاتووه: په‌یامه‌كانی خۆتان له دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی و دادگاییكردنی گه‌نده‌ڵكاران و له‌كارلادانی گه‌نده‌ڵكاران و هه‌ر په‌یامێك خۆتان پێتان گونجاوه به‌رز بكه‌نه‌وه.