ئه‌مه‌ریكا دوا وه‌ڵامی له باره‌ی رێككه‌وتنی ناووكی دایه‌وه و تاران لێی ده‌كۆڵێته‌وه
ئیسرائیل هه‌ڵمه‌تێكی دژی پرۆسه‌ی ژیاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ناووكی ده‌ستپێكرد

K24 – هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه له پێشنیازی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، كه رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر ئێران رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكات، ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆی.
له ته‌مموزی 2015دا ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك (رووسیا، چین، فه‌ره‌نسا، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا+ ئه‌ڵمانیا) رێككه‌وتنی ناووكی واژووكرد.
ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپدا (2018)یه‌كلایه‌نه له رێككه‌وتنه‌كه پاشه‌كشه‌ی كرد و سزای به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند.
له به‌رامبه‌ردا، ئێران ده‌ستبه‌رداری پرۆتۆكۆله هاوپێچه‌كانی رێككه‌وتنی ناووكی بوو و رایگه‌یاند، په‌ره به پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌دات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئێران ده‌ستیكرد به تاوتوێكردنی پێشنیازه نوێیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌مه‌ریكا پێشنیازی كردووه، هه‌ردوولا بگه‌نه ئه‌نجامی كۆتایی له باره‌ی ره‌شنووسی پێشنیازكراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ساڵ و نیوێكه پرۆسه‌ی دانووستانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیپێكردووه به مه‌به‌ستی ژیاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ناووكی.
ئه‌مڕۆ واشنتن وه‌ڵامی پێشنیازی ئه‌وروپاییه‌كانی دایه‌وه. سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردووش، ئێران وه‌ڵامی ده‌ستنووسی خۆی له‌سه‌ر ره‌شنووسی ئه‌وروپاییه‌كان پێشكه‌ش كردووه.
به‌رپرسێكی ئاگاداری ئه‌مه‌ریكایی، رایگه‌یاند، ئێران له دانووستانه‌كاندا هه‌نگاوی به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌ڵهێناوه و سازشی كردووه.
گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی ئێران، ناسر كه‌نعانی رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له رێی رێكخه‌ری ئه‌وروپاوه ئێران وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكای به‌ده‌ستگه‌یشتووه.
وه‌ڵامه‌كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسانه‌ی ماونه‌ته‌وه و هه‌ڵگرتنی سزاكانه‌وه.
ئه‌و وته‌بێژه وتیشی: به وردی پێداچوونه‌وه به بۆچوونی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ده‌كرێت و دواتر هه‌ڵوێستی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین.
له‌و باره‌یه‌وه، نید برایس، وته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، سه‌رنجی كۆتایی خۆمان له باره‌ی ره‌شنووسی پێشنیازكراوی ئه‌وروپاییه‌كان خستووه‌ته‌ڕوو و ئه‌مڕۆ ئه‌و وه‌ڵامه‌ی ئێمه گه‌یشتووه‌ته ئێران.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژ به ناوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه، نه‌بیله میسرالی، رایگه‌یاند، دڵنیایی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكامان به‌ده‌ست گه‌یشت و وه‌ڵامه‌كه‌مان گه‌یاندووه‌ته ئێران.
دوو رۆژ پێش ئێستا ئێران ره‌خنه‌ی له ئه‌مه‌ریكا گرت و وتی: تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌ته‌وه و هه‌فته‌یه‌ك تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر وه‌ڵامی ئێمه‌دا، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا هیچ وه‌ڵامێكی نه‌بووه.
دوای ئه‌و ره‌خنه‌یه، ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامه‌كه‌ی له رێی ئهوروپاییهكانهوه گه‌یانده ئێران.
ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك كرابوو، پرۆتۆكۆلێكی هاوپێچی هه‌بوو، به ناوی "پلانی كاری هاوبه‌شی گشتگیر" كه به هۆیه‌وه سه‌رجه‌م سزاكان له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران لاده‌برێن، ئێرانیش ئاستی چالاكی ناووكی داده‌به‌زێنێت و ده‌سته‌به‌ری ئاشتیخوازبوونی پرۆگرامه‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ناووكی، ئێرانیش ره‌تیكرده‌وه پابه‌ندی به‌نده‌كانی بێت و ده‌ستی به چالاكییه‌كانی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم كرده‌وه.
له‌م مانگه‌دا ئێران ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا نه‌رمی بنوێنێت و واقیعیانه مامه‌ڵه بكات، ئێران ئاماده‌یه رێككه‌وتن واژوو بكات.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایی ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، له هه‌ندێك پرسی بنه‌ڕه‌تیی دانووستانه‌كاندا، ئێران ئاماده‌یی بۆ سازشكردن پیشانداوه.
یه‌كێك له داواكارییه‌كانی ئێران ئه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ریكا ناوی سوپای پاسداران له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بهێنێته ده‌ره‌وه.
هه‌ندێك زانیاریش باس له‌وه ده‌كه‌ن، نه‌رمی له باره‌ی دۆسییه‌ی وێستگه نهێنییه‌كانی ئێران هه‌یه و ئه‌گه‌ر زۆره ئێران رازی بێت، هه‌موو وێستگه رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌كانی بخاته ژێر چاودێری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی.
هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ئێران و ئه‌مه‌ریكا، ئیسرائیل هه‌ڵمه‌تێكی گشتگیری ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا رازی بكات، رێككه‌وتنی ناووكی زیندوو نه‌كه‌نه‌وه و نه‌گه‌نه رێككه‌وتن.
یائیر لبید،سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، داوای له وڵاتانی خۆرئاوا كرد، نه‌چنه ژێرباری رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران و وتی: هه‌ر پاره‌یه‌ك بگاته ئێران سه‌قامگیری له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌بار ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ لبید به رۆژنامه‌نووسانی وت: بۆندێكی زۆر خراپ له‌سه‌ر مێزی وتوێژهكانه، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن بكرێت، ساڵانه ئێران 100 ملیار دۆلاری به‌رده‌ست ده‌كه‌وێت.
هه‌رچه‌نده ئیسرائیل به ره‌سمی راینه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام شاره‌زایان ده‌ڵێن، ئیسرائیل خاوه‌نی ئهمبارێكی گه‌وره‌ی كڵاوه‌ی ناووكییه.
ئێران به‌رده‌وام ئیسرائیل به هه‌وڵدان بۆ تیرۆركردنی زانا ناووكییه‌كان و تێكدانی دامه‌زراوه ناووكییه هه‌ستیاره‌كانی تۆمه‌تبار ده‌كات.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس