كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بۆ كاتێكی نادیار دواخرا
K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاتێكی نادیار دواخرا، پارتیش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ته‌واوی لایه‌نه‌كان به‌شدارنه‌بن، ئێمه‌ش به‌شدار نابین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ـی ئابی 2022، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ مسسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، كه بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ئه‌نجامبدرێت، بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
له‌باره‌ی به‌شداریكردنی لایه‌نه سیاسییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌تایبه‌ت لایه‌نه كوردییه‌كان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان24ـی گوت، "پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌دا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شدار نه‌بن، ئه‌و كاته ئێمه‌ش وه‌كو پارتی به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌دا ناكه‌ین".
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بڕیار وابوو درێژه‌پێده‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بێت له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق. له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق به‌شدارییان كرد، به‌ڵام ره‌وتی سه‌در له تویتێكدا رایگه‌یاند، هیچ ئه‌ندامێكی ره‌وته‌كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناكات.