دادگای ئیتیحادی 30ی ئاب له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه
پێشتر رایگه‌یاندبوو ده‌سه‌ڵاتی نییه بڕیار له‌و باره‌یه‌وه بدات

K24 – هه‌ولێر:
دادگای ئیتیحادی رایگه‌یاند، رۆژی (30ی ئاب/ ئۆگێستی 2022) له باره‌ی پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات.
دادگای ئیتیحادی له‌و باره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه و تێیدا هاتووه: دادگا بڕیاری دا، دانیشتنی خۆی له باره‌ی داوای ژماره 188ی ئیتیحادی، كه له لایه‌ن نه‌سار زه‌غیر ئه‌لڕه‌بیعی، ئه‌مینداری كوتله‌ی سه‌دره‌وه، پێشكه‌ش كراوه دوابخات بۆ رۆژی 30ی ئاب.
دادگا روونیكردووه‌ته‌وه، كه ناوه‌ڕۆكی سكاڵاكه له باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پابه‌ندكردنی سه‌رۆك كۆماره بۆ ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی به گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی 64 له ده‌ستووری ئیتیحادی.
پێشتر رۆژی (14ی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، دادگای ئیتیحادی ره‌تیكرده‌وه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندبوو، ئه‌ركی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به گوێره‌ی مادده‌ی 3 له یاسای ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ژماره 45ی ساڵی 2017 ده‌ستنیشانكراوه و به گشتی ئه‌ركه‌كه‌ی په‌یوه‌سته به ئیداره‌ی دادوه‌رییه‌وه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه بۆ ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه په‌یڕه‌و ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له مادده‌ی 47ی ده‌ستووری كۆماری عێراقدا له ساڵی 2005دا هاتووه.