شۆڕش ئیسماعیل: كاتی یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌یه

K24 – هه‌ولێر:
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه، بڕیار بدرێت هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ته‌واوی یه‌كبخرێته‌وه و ئینتیمای ئه‌و هێزه ته‌نیا ده‌بێت بۆ كوردستان بێت نه‌ك حزب. وتیشی: كاتێك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌م وه‌رگرت، وه‌زاره‌ته‌كه له باره‌گای حزب ده‌چوو، نه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو یاخود نیمچه پێشكه‌وتووی سه‌ربازی.
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئه‌مڕۆ دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن سازدا و له‌و دیداره‌دا نوێترین هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی خسته‌ڕوو.
پوخته‌ی وته‌كانی وه‌زیری پێشمه‌رگه
* كابینه‌ی نۆیه‌م كابینه‌یه‌ك بووه ویستوویه‌تی به هه‌موو توانایه‌كه‌وه چاكسازی بكات.
* وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له مانگی ته‌مموزی 2019ه‌وه، كه وه‌رمانگرت، له باره‌گای دوو حزب ده‌چوو، له باره‌گایه‌كی سه‌ربازی و پێشكه‌وتوو نه‌ده‌چوو، باره‌گای دوو حزب بوو، ئێمه به پلانێكی ژیرانه، زۆر به هێمنی و له‌سه‌رخۆ، ده‌ستمان پێكرد و ئه‌وه‌ی گرفتی دیار بوو، ئه‌و چالاكییه سیاسییه حزبیانه بوو، كه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌بوون، بڕیارم دا، ئابوونه‌ی حزبی نه‌مێنێت. چالاكی و گردبوونه‌وه‌ی سیاسی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له ناو یه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه قه‌ده‌غه كرا. له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت و ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئازاده، به‌ڵام له ناو شوێنی كاره‌كه‌ی حزبایه‌تی قه‌ده‌غه‌كرا.
* خاڵێكی دیكه‌ی زه‌ق و ناشیرین بوو، سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه و كاسبی كردن بوو به ناوی پێشمه‌رگه‌وه، ئه‌ویشمان قه‌ده‌غه كرد. ئه‌وه‌ی زۆر گرنگ بوو، ئیشمان له‌سه‌ر كرد، ئه‌وه بوو، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت یه‌ك سه‌رچاوه‌ی دابه‌شكردنی دارایی هه‌بێت. بڕیارێكی قورس بوو، راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پرۆسه‌یه‌م كرد، زۆر گرفت هاتهڕێگه، خۆشبه‌ختانه پڕۆژه‌كه‌مان ته‌واو كرد، له‌م رۆژانه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه، ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه. شانازیشه بۆ كابینه‌ی نۆیه‌م.
* ئه‌و پڕۆژه‌یه گه‌نده‌ڵی كه‌مده‌كاته‌وه و شه‌فافیه‌ت زیاتر ده‌كات. مووچه‌ی پێشمه‌رگه ده‌خه‌ینه سه‌ر بانك. له ماوه‌ی سێ ساڵدا له كۆی 57 هه‌زار پێشمه‌رگه مووچه‌ی 37 هه‌زاری خراوه‌ته سه‌ر بانك.
هه‌موو مانگێك لیژنه‌كانی دابه‌شكردنی مووچه، 60 تا 70 ملیۆن دینار خه‌رج ده‌كرا، ئه‌وه‌مان نه‌هێشت و رێكمانخست. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، دوو هێنده‌ی ئێستا ئازووقه ده‌كڕا بۆ پێشمه‌رگه. له ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ئه‌وه‌ی زۆر ئیشمان له‌سه‌ر كردووه، ته‌نده‌ره‌كان بوو.
* وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌مان وه‌رگرت، قه‌رزێكی زۆری له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه بوو، به‌شێكی تایبه‌ت بوو به قه‌رزی خه‌رجی چاره‌سه‌ری برینداران، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی توانیومانه ئه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانیش كرایه‌وه، قه‌رزی كۆمپانیاكانیش هه‌بوو، بڕیارم دا رایگرم، تا قه‌رزی شه‌هید و بریندار و مافی پێشمه‌رگه‌كان نه‌درێته‌وه.
* هه‌موو دوو ساڵ جارێك سه‌نگه‌ره‌كان پێویستیان به چاككردنه‌وه هه‌یه، توانیومانه سه‌نگه‌ره‌كان چاك بكه‌ینه‌وه.
* چاكسازی رێگری زۆره، خۆم ده‌یان و سه‌دان ناحه‌ز و نه‌یارم بۆ درووست بووه، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی زۆر كه‌س دراوه و له‌ئاینده‌شدا له به‌رژه‌وه‌ندی زۆر كه‌سی دیكه‌ش ده‌درێت.
* چاكسازی له شه‌و و رۆژێكدا ناكرێت، ده‌بێت متمانه له نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌بێت. ئێستا جۆرێك له متمانه له نێوان فه‌رمانده‌كانی پارتی و یه‌كێتی درووست بووه، پێویسته هه‌موو لایه‌ك و میدیا هاوكار بێت، بۆ ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی بڕیار له باره‌ی پێشمه‌رگه‌وه بده‌ن و ئیدی كاتییه‌تی بڕیار بدرێت و ئه‌م هێزه هه‌مووی ئینتیمای بگه‌ڕێته‌وه له حزبه‌وه بۆ كوردستان.
* من خۆم 46 ساڵ له ریزی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووم و حزب ئامرازه، ده‌بێت ئامانجه گه‌وره‌كه كوردستان بێت، نه‌ك حزب.
* كاری حوكمڕانی جیاوازه له حزبایه‌تی، ئه‌و شه‌ڕه‌ی ده‌یكه‌م له‌به‌ر ئه‌وه نییه دژی هیچ لایه‌ك بم، ده‌زانم پارتی و یه‌كێتی و لایه‌نه شۆڕشگێڕه‌كان نه‌بوایه نه‌ده‌گه‌یشتینه ئه‌مڕۆ.
* 10 ساڵ بوو، قسه‌كردن له باره‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه بڤه بوو، ئێمه ده‌ستمان پێكرد، كێشه‌مان بۆ درووست بوو، ده‌ستوه‌ردان زۆر بوو، گرێیه‌كی قورسی به‌ره‌و پێشچوونی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بوو.
* من هیچ ئاگادارییهكم نییه له باره‌ی له‌شكری رۆژ و ئه‌و هێزه په‌یوه‌ست نییه به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه.
* 130 هه‌زار پێشمه‌رگه خانه‌نشین كراوه و هه‌وڵده‌ده‌م، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خانه‌نشین كراون، به دۆسییهیاندا ده‌چینه‌وه و ره‌وانه‌ی دارایی ده‌كرێت.
* ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانانیش پێمان نه‌ڵێن، ئه‌بێ خۆمان پێداگری بكه‌ین، له‌سه‌ر یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه. ئه‌وان وه‌ك دۆست پێمان ده‌ڵێن، به‌ڵام ده‌بێت خۆمان ئه‌و كاره بكه‌ین.
* یه‌كه‌ی حه‌فتا و هه‌شتا تا ئێستا به‌شێك نین له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. تا ئێستا 30 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی یه‌كه‌ی حه‌فتا و هه‌شتا هاتوونه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
* 12 هه‌زار ژماره‌ی ئۆتۆمبێلی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شكراون و ئێمه ژماره‌ی نوێ ده‌رده‌كه‌ین و هه‌مووی یهكدهخرێنهوه.
* كێشه‌یه‌ك له سیولهدا هه‌یه، حكومه‌ت به چڕی هاتووه‌ته سه‌ر هێڵ بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی سیوله‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه نه‌مێنێت.
* عێراق تا ئێستا دینارێك، فیشه‌كێكی نه‌داوه‌ته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. دووجار چوومه به‌غدا بۆ مووچه، به‌ڵام نه‌یانداوه. ئایندهی پێشمه‌رگه ده‌بێت هێزێكی پڕچهككراوی ئاماده‌كراو بێت.
* ئێستا چوار بنكه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سوپای عێراق هه‌یه و له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان نوێنه‌رمان هه‌یه و دوو بنكه‌ی سه‌ره‌كی له هه‌ولێر و به‌غدا هه‌ن. په‌یوه‌ندییه‌كانمان باشترن. بۆ درووستكردنی لیوای بیستیش بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان، كاره‌كان په‌كیان كه‌وتووه.
* په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی له ئاستێكی باشتردایه و چه‌ند ئه‌و په‌یوه‌ندییه باشتر بێت له خزمه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌یه.
* هیچ گه‌مارۆیه‌ك له‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه له سلێمانی نییه. ره‌نگه كێشه‌ی ته‌كنیكی هه‌بێت.
* درووستكردنی هێز له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت دژی پرهنسیپهكانه، بۆیه هیچ لیوایه‌ك بۆ عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك سه‌ر به پێشمه‌رگه نییه.
* تا ئێستا متمانه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستێك، كه لایه‌نه‌كان پێویستیان به هێزی چه‌كدار نه‌بێت، نائومێدی له ده‌ره‌وه نییه. له ناو پێشمه‌رگه‌شدا ئومێد هه‌یه. به‌ڵام مه‌ترسی هه‌یه، ره‌نگه له به‌رژه‌وه‌ندی زۆر كه‌س بدرێت، وه‌كو یه‌كێتی و پارتی له هه‌موو كات زیاتر ئیراده‌یان هه‌یه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و هێزی پێشمه‌رگه.
* ئه‌بێ یه‌كێتی و پارتی وه‌كو دوو مه‌رجه‌عی پێشمه‌رگه كۆببنه‌وه و بڕیار له باره‌ی پێشمه‌رگه بده‌ن.
* پاره بڕین نه‌ماوه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. خه‌رجییه‌كانی پێشمه‌رگه رێكخراوه‌ته‌وه. ره‌نگه كێشه‌یه‌كمان هه‌بێت باره‌گای باشمان بۆ درووست نه‌كردبن.
* سه‌ردانمان بۆ به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه بوو، قسه‌ی زیاتر له‌سه‌ر یه‌كخستنی پێشمه‌رگه بكرێت. خاڵی گرنگی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه تاوتوێكران. سه‌ركرده سیاسییه‌كانمان دووربینانهتر بیر ده‌كه‌نه‌وه و ده‌بێت ئینتیمای پێشمه‌رگه بۆ خاك و ئاڵا بێت، نه‌ك بۆ كه‌س و حزب. حزب نامێنێت، كورد و كوردستان ده‌مێنن. ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و پارتی بڕیار نه‌ده‌ن، ئه‌م هێزه یه‌كناگرێته‌وه. پێویسته ئه‌م هێزه ببێته هێزێك، هیچ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی سیاسی نه‌یجوڵێنێت.
* باشكردنی ژیانی پێشمه‌رگه به‌شێكه له چاكسازی.
* چاكسازی له ناو پێشمه‌رگه له‌سه‌دا سه‌د ژیانی پێشمه‌رگه ده‌گۆڕێت.
* 22 لیوای پێشمه‌رگه و پشتیوانی یه‌ك و دوو له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، په‌یوه‌ستن به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه، هه‌موو جوڵه‌یه‌كیان به فه‌رمانی ئێمه‌یه. ده‌بێت متمانه‌یه‌ك، رێككه‌وتنێك كۆتایی به هه‌موو شتێك ده‌هێنێت.
* تا ئێستا یه‌ك ماڵه شه‌هیدی شه‌ڕی داعش نه‌هاتووه بڵێ زه‌ویمان وه‌رنه‌گرتووه. هێزه‌كانی حه‌فتا له‌وێ داویه‌تی و لێره‌ش هه‌شتا پێی داوه و ئه‌گه‌ر كه‌سێك وه‌ری نه‌گرتبوو، با بێت بۆی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م.
* شه‌ڕی توركیا و په‌كه‌كه، له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئێمه‌یه، به روونی وتوومانه ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وام بێت، لێكه‌وته‌ی خراپتر ده‌بێت، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ی ئاشتیی له توركیا ده‌ستپێبكاته‌وه. پێویسته دۆستانی كورد، فشار بخه‌نه سه‌ر توركیا و په‌كه‌كه ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ستپێبكات. له هه‌شتاكانه‌وه ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وامه و به شه‌ڕ كۆتایی نایه‌ت.
* بهڕێوبهرایهتییهكی تازه‌مان به ناوی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جێنده‌ر درووست كردووه و دۆسته‌كانیشمان له هه‌موو لایه‌كه‌وه پشتیوانی ئه‌و هه‌وڵه ده‌كه‌ن.
* فه‌رمانم كردووه، هه‌موو دۆسییه‌كانی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵی و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داعش بدرێنه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئێستا ده‌سته‌كه هه‌فتانه سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.