له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا لایه‌نگرانی سه‌در نوێژی هه‌ینی ئه‌نجام ده‌ده‌ن

K24 – هه‌ولێر:
لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، ئه‌مڕۆ هه‌ینی نوێژی به‌كۆمه‌ڵی هه‌ینی له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن.
لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌رپه‌رشتیاری مانگرتنی سه‌درییه‌كان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ناوچه‌ی سه‌وز و به ئاماده‌بوونی شۆڕشگێڕانی عاشوورا، له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نوێژی هه‌ینی به‌رپا ده‌كرێت.
پێشتر چه‌ند جارێك له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در، نوێژی هه‌ینی ملیۆنیی به‌ڕێوه‌چووه، به‌ڵام ئه‌م هه‌ینییه ته‌نیا ئه‌و لایه‌نگرانه‌ی سه‌در به‌شداری ده‌كه‌ن، كه له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا مانیان گرتووه.
سه‌در داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات.
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری رایگه‌یاند، رۆژی 30ی ئه‌م مانگه دادگای ئیتیحادی بۆ بڕیاردان له پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه.
پێشتر ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری رایگه‌یاندبوو، پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له ده‌سه‌ڵاتی دادگادا نییه.
به گوێره‌ی مادده‌ی 64ی ده‌ستووری عێراق، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی و له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی یان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكومه‌ت و به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی كۆماری عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.