له خانه‌قین كوڕ و دایكێك كوژران

K24 – هه‌ولێر:
به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (26ی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، له شارۆچكه‌ی خانه‌قین، كوڕ و دایكێك له ماڵی خۆیاندا به فیشه‌ك كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی خانه‌قین بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، رووداوه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 05:45 خولهك روویداوه.
به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌كه‌ی كوردستان24، ئه‌نجامده‌ری ئه‌و تاوانه رایكردووه و هێشتا نازانرێت هۆكاره‌كه‌ی چی بووه.
هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی تاوانه‌كه، به‌ڵگه‌ی تاوان هه‌ڵگیراوه و ته‌رمه‌كانیش گواستراونه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری.
پۆلیس په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه‌ته‌وه و سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی وته‌ی كه‌سوكاری كوژراوهكانه.
گه‌نجه كوژراوه‌كه، ناوی "عومه‌ر ئازاد"ـه و ته‌مه‌نی (27 ساڵ)ـه و پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه، دایكیشی ته‌مه‌نی (54 ساڵ)ـه.