به‌وێنه: له‌و ئاهه‌نگه‌ی به‌یعه‌تیان به داعش داوه ده‌لۆیی كوژراوه
سێ سه‌رۆك خێڵ له فه‌لوجه ده‌ستگیر كران

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕایگه‌یاندووه كه هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه" 3 " سه‌رۆك خێڵی عه‌ره‌ب له فه‌لوجه ده‌ستگیر بكه‌ن، كه به‌رپرسن له كوشتنی سه‌ربازێكی عێراق به‌ناوی ( سه‌میر موراد ده‌لۆیی) و له‌وكاته‌ی له كۆنگره‌یه‌كدا كه بۆ به‌یعه‌تدان به‌داعش سازیان كردبوو،له كۆنگره‌كه‌دا به‌یعه‌ت به داعش ده‌ده‌ن و له‌پاشان وه‌ك ئاهه‌نگ و خۆشی ئه‌و سه‌ربازه له سێداره ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ناوی ئه‌و" 3 " سه‌رۆك خێڵه عه‌ره‌به‌ی ئاشكراكردووه كه هه‌ریه‌ك له (عه‌بدولجه‌بار ئه‌لجومه‌یلی) و ( ماجد ئه‌لجه‌نابی) و (فه‌رحان ئه‌لشوێرتاوی)ن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ساڵی ڕابردوو له فه‌لوجه، ئه‌م سه‌رۆك خێڵانه كۆنگره‌یه‌كیان سازكردووه و له‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌یعه‌تیان به داعش داوه،له‌پاش كۆنگره‌كه‌ش وه‌ك ئاهه‌نگێڕان به بۆنه‌ی به‌یعه‌تدانیان به‌و ڕێكخراوه، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه (سه‌میر موراد ده‌لۆیی)كوژراوه.