تایبەتمەندییەکانی دیکەی پێوەری زیرەک دەخرێنە کار

K24 - هه‌وڵێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم کۆبوونەوەیەکی تایبەت له‌باره‌ی پێوەری زیرەک ئه‌نجامدا و تێیدا تاوتوێی هەنگاوەکانی داهاتووی سیستەمی پرۆگرامی بەڕێوەبردنی پێوەری زیرەک كرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای هه‌رێمی كوردستان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پێوەری زیرەک کرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، مەهدی ئاریان، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای (ئیدی ئێم ئای) ئاماژەی بە هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆگرامی پێوەری زیرەک کرد، کە 27 ملیۆن پێوەری هاوشێوە لە ژاپۆن و شەش ملیۆن لە بەریتانیا و سێ ملیۆن لە ئوسترالیا و دوو لە نیوزلەندا و دوو ملیۆن لە ئەفریقیا و ملیۆنێک لە سەنگافورە و زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزاریش لە کوردستان بەستراون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئەو پێوه‌ره‌ی زیره‌ك بە سەرکەوتووترین پێوەری کارەبا دادەنرێت و لە داهاتوودا تایبەتمەندییەکانی دیکەی پێوەرەکە لە چەند بازاڕ و ستییەکانی نیشتەجێبوون بە سەرکەووتوویی دەخرێنە کار، هاوشێوەی بازاڕی لەنگە لە هەولێر کە بە کارتی پریپەید کارەبای 24 کاتژمێری بۆ دووکانەکانی بازاڕەکە مسۆگەر کردووە.