محەمەد حاجی مەحموود: ئەوەی له عێراق دەگوزهرێت شه‌ڕێکی به‌وه‌کاله‌تە
"لە عێراق شتێک بە ناوی حکومەت، دادوەری و ئیدارییەوە نەماوە"

K24 - هەولێر
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی ئاڵۆزییەکانی بەغدا دەڵێت: "ئه‌وه‌ی له عێراق و به‌غدا دەگوزهرێت شه‌ڕێکی به‌وه‌کاله‌تە و ره‌نگه کشانه‌وه‌ی سه‌در له کاری سیاسی بۆ ماوه‌یه‌کی کورت بێت".
محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "له دوای ساڵی 2003ـەوە تائێستا سه‌درییه‌کان زیاد له چه‌ند جارێك له پرۆسه‌ی سیاسی و ئیداری و جێبه‌جێکردن کشاونه‌ته‌وە و جارێکی‌تریش هاتوونه‌ته‌وە ناو پرۆسه‌کە، به‌ڵام دەست لەکارکێشانه‌وه‌ی ئایه‌توڵڵا سائیری مه‌رجه‌عی شیعی سه‌درییه‌کان جیاوازتره له جارانی دیکە و دابه‌شبوونه‌کە گه‌یشتووه‌ته چه‌ک و کوشتن و به ئاراسته‌یه‌کی ترسناکدا هه‌نگاو ده‌نێت".
دەشڵێت: "بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و چاره‌سه‌ر و رووداوێكی له‌ناکاو و نه‌خوازراو، پێویستە هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان هه‌رچی زووترە کۆببنه‌وه و به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش دابنرێت بۆ رێگرتن له ته‌شه‌نەکردنی شه‌ڕه‌کە ئه‌وەنده‌ی ده‌كرێت و پێویسته کوردیش پڕۆژه‌ی خۆی هه‌بێت، بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک كه رووبدات یان چاوه‌ڕوان ده‌کرێت، بێ ئه‌وه‌ی بچێتە ناو ململانێكان و ده‌ستێوەردانەوە، ده‌كرێت کورد خۆی دوور بگرێت له هه‌ر دەستێوەردانێک".
محەمەد حاجی مەحموود، راشیگەیاندووە: "لە عێراق شتێک بە ناوی حکومەت، دادوەری و ئیدارییەوە نەماوە".