لایەنگرانی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی رووبەڕووی یەکتربوونەوە
دانیشتووانی نزیک لە ناوچەی سەوز، ماڵەکانیان چۆلکردووە

K24 – هەولێر
پەیامنێری کوردستان٢٤ لە بەغدا، رایگەیاند کە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی سەخت لەنێوان لایەنگرانی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، پێکدادانەکە لە ناو ناوچەی سەرز و لە پێش باڵەخانەی پەرلەمانی عێراقە.
پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا:
تا ئێستا 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 300 کەس لە بەغدا برینداربوونە.
دانیشتووانی نزیک لە ناوچەی سەوز، ماڵەکانیان چۆلکردووە
لەسەر باڵەخانەکانەوە تەقە لە خۆپێشاندەران دەکرێت
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا داوا لە لایەنە عێراقییەکان دەکات گفتوگۆ بکەن
بارەگای عەسائبی ئەهلی حەق لە بەسرە سووتێندرا
شانەی راگەیاندنی ئەمنی: چوار موشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز کراون
پێشتر چی روویدا؟
رۆژی دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگه‌یاند و، ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە.
هەر لە میانی ئەم بڕیارەدا سەدر داوای کرد، زۆربەی دامودەزگایەکانی سەر بە رەوتەکەی دابخرێن. وەک ئاماژەیەکیش بۆ دەستبەرداربوونی موقتەدا سەدر لە کاری سیاسی لە هەژمارە تایبەتەکانی وەزیرەکەی سەدر وێنەیەک بەناونیشانی "داخراوە" بڵاوکراوەتەوە.
بڕیارەكه‌ی سەدر دوای ئەوە هات، رۆژی دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، کازم حائیری، کە بە مەرجەعی رەوتی سەدر لە عێراق دادەنرێت رایگەیاند، بەهۆی نەخۆشییەوە توانای کاری ئایینی نه‌ماوه و داوای لەلایەنگرانی كردووه، پابەندی رێنماییەکانی عەلی خامنەیی رێبەری ئێران بن.
لە بارەی ئەم بڕیارەی کازم حائیری، موقتەدا سەدر گوتی "بڕیارەکەی کازم حائیری ئارەزوومەندانە نییە".
حائیری داوای لە باوەڕداران کرد، گوێڕایەڵی رێبەری شۆڕشی ئیسلامی، عەلی خامنەیی بن، ئەو شایستەترین کەسە بۆ سەرکردایەتیکردنی میللەت و به‌رهه‌ڵستیكردنی سته‌مكاران، هەروەها پێكه‌وه یەکڕیزی بپارێزن و رێگه‌نه‌ده‌ن نه‌یارانی وڵات ئاگری ناکۆکی و ململانێ بنێنه‌وه.
دوای تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، رۆژی دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و، داوای رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئێستایان ده‌كرد. به‌شێكیان چوونه نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی سه‌ره‌یا سه‌لام، باڵی سه‌ربازی ره‌وتی سه‌در و لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌مانگی روویدان، به‌وهۆیه‌وه 30 خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 300 هاووڵاتیی تریش برینداربوون.
له‌لای خۆیه‌وه، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندی گرژییه‌كان له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و روودانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌نێوان لایه‌نگرانی ره‌وته‌كه‌ی و هێزه چه‌كداره‌كانی نێو ناوچه‌ی سه‌وز، بڕیاریدا مان له خواردن بگرێت، تا ئه‌و كاته‌ی شه‌ڕ و ئالۆزییه‌كان كۆتایی دێن.
رۆژی سێشه‌ممه 30ـی ئابی 2022، شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بوون، به چه‌كی گران و مام ناوه‌ند له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ته‌قه ده‌كرێت، بێجگه له‌وه‌ش، جار به جار گوڵه هاون ئاراسته‌ی نێو لایه‌نگرانی سه‌در ده‌كرێن. لایه‌نگرانی سه‌دریش دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵكاران.
سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی دۆخی عێراق رایگه‌یاند، "زۆر نیگەرانین بەرانبەر ڕووداو و پەرەسەندنەكانی ئەم دواییەی عێراق. هیوادارم هەموو لایەك هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و دان بەخۆیاندا بگرن و بۆ یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكانیان چەك و توندوتیژی بەكار نەهێنن. هیوادارم بیر لەو چارەسەرانە بكەنەوە كە خێر و بەرژەوەندیی گەل و وڵاتی تێدا بێت".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پەیوەندی بە مستەفا کازمییەوە کردووە و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری عێراق دەربڕیووە.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرش، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی بوونی قوربانی له خۆپیشاندانه‌كانی عێڕاق و په‌لاماردانی باڵه‌خانه‌كانی حكومه‌ت راگه‌یاند.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له به‌غدا له ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق ئاشكرای كرد، كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له شاری هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت له راییكردنی كاروباره‌كانیان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
له‌هه‌مان كاتدا، هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیه‌تی فه‌تح گوتی، "داوای ئارامگرتن دەکەین و داوا له هه‌موو رۆڵه‌كانم ده‌كه‌م له‌نێو هه‌موو لایه‌نه‌كاندا واز لە بەکارهێنانی چەک بهێنن، چونکە چەک چارەسەر نییە و هیچ چارەسەرێک لە نێوان براکاندا نییە جگە لە رێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن".
محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له تویتێكدا سه‌باره‌ت به دۆخی ئاڵۆزی به‌غدا رایگه‌یاند، گه‌یشتنی دۆخه‌كه به ئه‌مڕۆ زه‌نگی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه و ناكرێت لێی بێده‌نگبین، یاخود لێیگه‌ڕێین زیاتر ئاڵۆزتربێت.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش داوا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه ئایینی و سیاسی و كۆمهڵایهنییهكان كرد به‌رپرسیارییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه له ئه‌ستۆبگرن و ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به دووبه‌ره‌كی و گه‌ڕانه‌وه بۆ گفتوگ، تاوه‌كو دۆخی عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر و خوێنڕشتن هه‌نگاو نه‌نێت.
هه‌ر یه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و سوید له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق راگه‌یه‌ندراویان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی دۆخی عێراق دەکەن و داواش دەكه‌ن لایەنە سیاسییه‌كان ده‌ست به گفتوگۆ بکەن.