دانیشتنی دادگای فیدراڵی عێراق دواخرا
بڕیاربوو ئەمڕۆ لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە

K24 - هەولێر
دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنی تایبه‌ت به دۆسیەی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ كاتێكی نادیار دواخست.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دادگای فیدراڵی به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه، به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و پشووی فه‌رمانگه‌كانه‌وه، دانیشتنی تایبه‌ت به دۆسیەی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ كاتێكی نادیار دواخست، كاتێك دۆخه‌كه له رووی ئه‌منییه‌وه ئاسایی بووه‌وه دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ىڕیاربوو ئەمڕۆ 30ی ئابی 2022، کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی لەبارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، کە ژمارەیەک پەرلەمانتار ئەو داوایان کردبوو، هەروەها رەوتی سەدر بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کردبوو.
پێشتر بڕیاربوو کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی لەبارەی پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە 17 ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، بەڵام بۆ ئەمڕۆ دواخرابوو.
رۆژی دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگه‌یاند و، ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە.
هەر لە میانی ئەم بڕیارەدا سەدر داوای کرد، زۆربەی دامودەزگاکانی سەر بە رەوتەکەی دابخرێن. وەک ئاماژەیەکیش بۆ دەستبەرداربوونی موقتەدا سەدر لە کاری سیاسی لە هەژمارە تایبەتەکانی وەزیرەکەی سەدر وێنەیەک بەناونیشانی "داخراوە" بڵاوکراوەتەوە.
بڕیارەكه‌ی سەدر دوای ئەوە هات، رۆژی دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، کازم حائیری، کە بە مەرجەعی رەوتی سەدر لە عێراق دادەنرێت رایگەیاند، بەهۆی نەخۆشییەوە توانای کاری ئایینی نه‌ماوه و داوای لەلایەنگرانی كردووه، پابەندی رێنماییەکانی عەلی خامنەیی رێبەری ئێران بن.
لە بارەی ئەم بڕیارەی کازم حائیری، موقتەدا سەدر گوتی "بڕیارەکەی کازم حائیری ئارەزوومەندانە نییە".
حائیری داوای لە باوەڕداران کرد، گوێڕایەڵی رێبەری شۆڕشی ئیسلامی، عەلی خامنەیی بن، ئەو شایستەترین کەسە بۆ سەرکردایەتیکردنی میللەت و به‌رهه‌ڵستیكردنی سته‌مكاران، هەروەها پێكه‌وه یەکڕیزی بپارێزن و رێگه‌نه‌ده‌ن نه‌یارانی وڵات ئاگری ناکۆکی و ململانێ بنێنه‌وه.
دوای تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، رۆژی دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و، داوای رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئێستایان ده‌كرد. به‌شێكیان چوونه نێو كۆمه‌ڵگه‌ی باڵەخانەی حکومەت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی سه‌رایا سه‌لام، باڵی سه‌ربازی ره‌وتی سه‌در و لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌مانگی روویدا، به‌وهۆیه‌وه 30 خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 300 کەسی دیکەش برینداربوون.
له‌لای خۆیه‌وه، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌باره‌ی په‌ره‌سەندی گرژییه‌كان له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و روودانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌نێوان لایه‌نگرانی ره‌وته‌كه‌ی و هێزه چه‌كداره‌كانی نێو ناوچه‌ی سه‌وز، بڕیاریدا مان له خواردن بگرێت، تا ئه‌و كاته‌ی شه‌ڕ و ئالۆزییه‌كان كۆتایی دێن.