وه‌زیری سه‌در داوایه‌ك ئاراسته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات
.jpeg)
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری سه‌در دوای كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی له تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا بڵاوكرده‌وه، تێیدا داوایه‌ك ئاراسته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زیری سه‌دردا هاتووه، "پێویسته یه‌كه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی ناوچه‌ی سه‌وز چۆڵبكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا وڵات بێ شكۆیه".
وه‌زیری سه‌در په‌یامێك ئاراسته‌ی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در ده‌كات و ده‌ڵێت: ئەی شۆڕشگێڕانی (ئاشتیخواز)، ئێمە ڕێگە نادەین هێرش بکرێتە سەرتان، چونکە ئێوە پارێزەری چاکسازین، ڕێگە نادەین گەندەڵییەکی نوێ بە سەرکردایەتی گەندەڵکاران ئەنجام بدرێت.