دوو ژنی سعوودی به‌هۆی ده‌ربڕینی رای جیاوازه‌وه به ده‌یان ساڵ زیندانی ده‌كرێن

K24 – هه‌ولێر:
چالاكوانانی سعوودی ئاشكرایان كرد، له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا دوو ژنی سعوودی رووبه‌ڕووی سزای ده‌یان ساڵ زیندانیكردن بوونه‌ته‌وه.
دادگای تایبه‌ت به تیرۆر له سعوودییه به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشێلكردنی سیسته‌می گشتی، ژنێكی سعوودی به‌ناوی نوره سه‌عید قه‌حتانی به 45 ساڵ زیندانیكردن سزا دا.
رێكخراوی "ئێستا دیموكراسی بۆ جیهانی عه‌ره‌بی" كه جه‌مال خاشقچی دامه‌زرێنه‌رێتی به رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی راگه‌یاندووه، به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه یاساییانه‌ی له دادگای سعوودییه به‌ده‌ستیانهێناوه، نوره سه‌عید قه‌حتانی، دووه‌م ژنی سعوودییه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو رووبه‌ڕووی سزای زیندانیكردن بووه‌ته‌وه.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه سه‌باره‌ت به ته‌مه‌ن و هۆكاری گرتن و تۆمه‌تباركردنی ئه‌و ژنه سعوودییه، به‌ڵام له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا ته‌نها باس له ئاراسته‌كردنی تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشێلكردنی سیسته‌می گشتی له رێگه‌ی به‌كارهێنانی سۆشیال میدیاوه كراوه.
پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، دادگای سعوودییه، سه‌لما شه‌هابی به 34 ساڵ زیندانیكردن سزادا، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌سه‌ربردنی پشوو كه قوتابی دكتۆرایه له زانكۆی لیدزی به‌ریتانیا.
به‌پێی لێدوانی چالاكوانانی یاسایی سعوودی بۆ رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه، سه‌لما شه‌هاب، به‌هۆی دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی تویتی چالاكوانانی ئۆپۆزیسیۆنی سعوودی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته تۆمه‌تباركراوه و سزادراوه، پێده‌چێت سزادانی نوره سه‌عید قه‌حتانیش هه‌مان بابه‌ت بێت.
یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له سعوودییه، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی داوه‌ته حكومه‌ت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كرێن به پێشێلی سیسته‌می گشتی و تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و دروستكردنی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر یه‌كڕیزی نیشتمانی له‌و وڵاته.
رۆژی دووشه‌ممه (29ی ئاب/ئۆگێستی 2022)، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی سزادانی نوره قه‌حتانی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، پێشتریش هه‌ڵوێستمان روونبووه سه‌باره‌ت به ئازادی راده‌ربڕین له سعوودییه كه مافێكی سه‌ره‌تاییه و ناكرێت رێگری بكرێت له په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و مافه. به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی سعوودییه هیچ لێدوانێكی فه‌رمی نه‌بووه له‌باره‌ی هۆكاری سزادانی ئه‌و دوو ژنه سعوودییه‌وه.