قوباد تاڵه‌بانی: چاكسازی پڕۆسەیەکە پێویستی بە بەردەوامییە
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، چاكسازی پڕۆسەیەکە پێویستی بە بەردەوامییە و دەستمان داوەتێ.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیوویه‌تی: "چاکسازی پڕۆسەیەکە پێویستی بە بەردەوامییە، دەستمان داوەتێ لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوکارانم لە حکومەت، هەنگاوی باش نراوە لەسێکتەرە جیاجیاکان و نزیکین لەگەیشتن بەچنینەوەی بەرهەمی ئەو ئەرکەی سەر شانمان".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ئەمڕۆ لەگەڵ تیمێك باسمان لە چۆنییەتی پەرەپێدان و بەجێگەیاندنی چاکسازییەکان کرد، کە لە کۆتاییدا مەبەستمان لێی خزمەتکردنی هاووڵاتیانە لەڕێی حوکمڕانییەکی رەشیدەوە".