پەرلەمانتارێكی هەدەپە: دەبێت پەکەكه دهست له چهك ههڵبگرێت
"دەبێت دەستبەجێ ئەو شەڕەی بەهۆی پرسی کوردەوە دروستبووە، کۆتایی پێبێت"

K24 -ههولێر:
عومەر فاروق گێرگەرلیئۆغڵو، پەرلەمانتاری هەدەپە رایگەیاند، پێویستە پەكەكە دەستبەرداری چهك بێت و كێشەكانمان لە پەرلەمانی توركیا چارەسەربكهین.
عومەر فاروق گێرگەرلیئۆغڵو، پەرلەمانتاری هەدەپە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، پێویستە ئامانجی خەڵک بەدیهێنانی ئاشتی بێت.
گێرگەرلیئۆغڵو گوتی، "جەنگ زیانی لێدەکەوێتەوە، بەڵام ئاشتی قازانج بۆ گەلەکەی دەهێنێت، ئەگەر لە شوێنێک کێشە هەبێت، لەوێ ئارامی نییە و دەبێت چارەسەر بدۆزرێتەوە. لە ١ـی ئەیلوولدا، لە ڕۆژی ئاشتیدا دووپاتی دەکەینەوە، دەبێت دەستبەجێ ئەو شەڕەی بەهۆی پرسی کوردەوە دروستبووە، کۆتایی پێبێت".
عومەر فاروق گێرگەرلیئۆغڵو گوتی، "بەدڵنیاییەوە دەبێت پەکەکە دەستبەرداری چەکەکانی بێت، لە یەکی ئەیلوولدا، لە ڕۆژی ئاشتیدا، کێشەکانمان لە پەرلەمان چارەسەر دەکەین لە شەڕ و کوشتن و خوێنڕشتن هیچ سوودێکی بۆ کەس نییە. ئێستا لە قۆناغێکداین کە دەبێت چارەسەرێک بدۆزرێتەوە".