به‌هۆى سكچوون و رشانه‌وە.. پێنج هاووڵاتى لە گەرمیان گیانیان له‌ده‌ستداوه
"هەر لەو ماوەیەدا 2 حاڵه‌تى كۆلێرا تۆمار كراوه"

K24 - هەولێر:
له ماوه‌ى سێ مانگی رابردوودا له گه‌رمیان زیاتر له 500 حاڵه‌تى سكچوون و رشانه‌وه تۆمارکراوە و لەنێو تووشبووانیشدا پێنج حاڵەتی گیان لەدەستدان هەبووە.
عه‌دنان زه‌هاوى، سه‌رپه‌رشتیارى کارگێڕی به‌شى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا له شارۆچەی كه‌لاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان بە کوردستان24ـی راگەیاند، له ماوه‌ى سێ مانگی رابردوودا له گه‌رمیان 560 بۆ 600 حاڵه‌تى سكچوون و رشانه‌وه له گه‌رمیان داخڵکراون له نه‌خۆشخانەی قەڵا له‌و ژمارەیەش تا ئێستا 5 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
زەهاوی گووتیشى: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 400 پشكنینى كۆلێراش كراوه، به‌پێى ئه‌و پشكنینه‌ى كه لە سلێمانی بۆمان گه‌ڕاوه‌ته‌وه "چونکە گەرمیان تاقیگه‌ى مه‌ركه‌زی نییە"، 2 حاڵه‌تى كۆلێرا تۆمار كراوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، 25 هه‌زار پشكنین بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه كراوه كه داخڵکراون لە نه‌خۆشخانه‌كه.