دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری پێشمەرگە دوورە لە راستییەوە

K24 – ههولێر:
دوای ئەوەی چەند میدیایەک دەنگۆی دەست لە کارکێشانەوەی وەزیری پێشمەرگەیان بڵاوکردەوە، سەرچاوەیەکی تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، دەست لە کارکێشانەوەی وهزیری پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كورستان، دوورە لە راستییەوە.
بەپێ زانیاریەکانی پەیامنێری کوردستان24، شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، هیچ نامەیەکی دەست لەکارکێشانەوەی پیشکەش نەکردووە .
لە چەند میدیایەک راگەیەنراوە کە شۆرش ئیسماعیل وهزیری پێشمهرگه، نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشکردووە، هۆکارەکەشی ئەوە بووە رێگریلێکراوە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکەی بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.