نووسینگەی راگەیاندنی فوئاد مەعسوم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
"تەندروستی بەڕێزیان زۆر زۆر بـاشە"

K24 - هەولێر
نووسینگەی راگەیاندنی فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، كه تێیدا هەواڵی کۆچی دوایی ناوبراو رەتدەکاتەوە.
دەقی روونکردنەوەکە:
روونکردنەوەیەکی بەپەلە
هەندێك پەیج و سایتی بێ ساحێب هەواڵی کۆچی دوایی رێزدار دکـتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق یان بڵاوکردووهتەوە، بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین ئەو هەواڵە دوورە لە راستیەوە و تەندروستی بەڕێزیان زۆر زۆر بـاشە، زۆر سوپاس بۆ خەمخۆری و دڵسۆزی ھەموولایەکتان.
لەگەڵ رێزدا
نوسینگەی راگەیاندنی
د.فوئاد مەعسوم
سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق