نیوزله‌ندا باشترین وڵاتی جیهانه بۆ خانه‌نشینان

K24 – هه‌ولێر:
له ریزیه‌ندی باشترین وڵاتانی جیهان بۆ خانه‌نشینبوون بۆ ساڵی 2021، نیوزله‌ندا له پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت و عێراقیش له ده‌ره‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه‌دایه.
به‌پێی ریزبه‌ندی سایتی " CEOWORLD Magazine"، نیوزله‌ندا به پله‌ی یه‌كه‌م و لۆكسه‌مبۆرگ و سویسراش له پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌می باشترین وڵاتانی جیهان دێن وه‌ك باشترین وڵات بۆ خانه‌نشینان.
ئه‌و وڵاتانه‌ی دیكه كه له ریزبه‌ندی 10 باشترین وڵاتانی جیهانن بۆ خانه‌شینان بریتین له كه‌نه‌دا، ئوستڕالیا، ئیسپانیا، پورتوگال، ماڵتا، فه‌ڕه‌نسا و تایله‌ند.
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیش، ئیمارات به پله‌ی یه‌كه‌م دێت له ریزبه‌ندی 15 وڵاتی جیهانی، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له وڵاتانی عێراق و ئێران له ده‌ره‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه‌دان كه 80 وڵاتی له‌خۆگرتووه.
پێوه‌ره‌كانی ئه‌م ریزبه‌ندییه له‌سه‌ر بنه‌مای دابینكردنی مووچه، شوێنی حه‌وانه‌وه، خزمه‌تگوزارییه گشتی و ته‌ندروستییه‌كان به كه‌مترین تێچوو داڕێژراوه، كه بۆ هاووڵاتیان دابینكراوه له دوای خانه‌نشینبوونیان.
چاوه‌ڕێش ده‌كرێت به‌هۆی گۆڕانكارییه ئابوورییه‌كانی جیهان، كه زۆرێك له وڵاتان دووچاری هه‌ڵئاوسان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵا و پێداویستییه‌كانی رۆژانهبوونهتهوه، له ساڵی 2022 ئه‌م ریزبه‌ندییه گۆڕانكاری به‌رچاوی به‌سه‌ردابێت.