به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاوی دوكان شوێنه‌واری رێگایه‌كی مێژوویی ده‌ركه‌وتووه

K24 – رانییه:
به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌ی دوكان، شوێنه‌واری رێگایه‌كی مێژوویی ده‌ركه‌وتووه، كه پێشبینی ده‌كرێت پێش هه‌زاران ساڵ به‌كارهێندرابێت.
له‌وباره‌یه‌وه، عه‌لی دینكه، شاره‌زای شوێنه‌وارناسی، به كوردستان24ی راگه‌یاند، پانی ئه‌و رێگه‌یه دوو مه‌تر زیاتره و درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 4 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی شوێنه‌وارناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، روون نییه ئه‌و رێگایه له چ سه‌رده‌مێك دروستكراوه، به‌ڵام له سه‌رده‌می ساسانییه‌كان به‌كارهێندراوه.
ئەو شوێنه‌واره رێگای کۆنی بنگرد و ناوچەی میرزا رۆستەمیان بووە و هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا دروستکراوە.
سه‌باره‌ت به‌كاری ئه‌ندازه‌یی دروستكردنی رێگاكه، شاره‌زاكه‌ی بواری شوێنه‌وارناسی روونیكردووه‌ته‌وه، رێگاکە بە بەردی گەورە و ناوبڕەکەی بەبەردی وورد دروستکراوە، كه بۆ هاتووچۆی بازرگانی و گالیسکەی رێبواران بەکارهاتووە.
هۆكاری دروستكردنی ئه‌و رێگایه‌ش به‌وشێوه‌یه، بۆ پێكهاته‌ی زەوییەکانی ئەو ناوچەیە ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ده‌شتاییه و له گڵی رەش پێكهاتووه، لەگەڵ باران و كۆبوونه‌وه‌ی ئاودا بووه‌ته قوڕو لیتە و ھاتووچۆ تێیدا سەختبووه .