سزای زیندانیكردنی زیاتر به‌سه‌ر سه‌رۆكی له‌كارلادراوی میانمار سه‌پێندرا

K24 – هه‌ولێر
بە تۆمەتی ئه‌نجامدانی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا له‌لایه‌ن دادگای میانمار سزای زیندانیكردنی زیاتری به‌سه‌ر سه‌رۆكی له‌كارلادراوی ئه‌م وڵاته سه‌پێندرا.
ئۆن سان سوكی ته‌مه‌ن 76 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو، به‌هۆی كودهتاییهكی سه‌ربازییه‌وه له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و ده‌ستگیركرا، چەندین تۆمەتی ئاڕاستهكراوه وه‌كو ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی، دزەپێكردنی زانیارییه نهێنی و فەرمییەکان و ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كان، تاوه‌كو ئێستا به‌هۆی دادگایی كردنی به‌و تۆمه‌تانه سزای 190 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر سه‌پێندراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (2ی ئه‌یلوولی 2022)، له نوێترین پرۆسه‌ی دادگاییكردنیشیدا، ئۆن سان سوکی كه براوەی خەڵاتی نۆبڵ و کەسایەتیی ناسراوی به‌رھه‌ڵستكاری ده‌یان ساڵه‌ی رابردوو بوو دژ به دەسەڵاتی سەربازیی میانمار، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی ساڵی 2020، دادگاییكرا و سزای سێ ساڵ زیندایكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، كه پێشتر 17 ساڵی دیكه‌شی به هه‌مان تۆمه‌ت بۆ بڕابووه‌وه.
له شوباتی 2021، دوای ئه‌وه‌ی سوپای میانمار رێگریكرد له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت له‌لایه‌ن ئۆن سان سوكی، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام ناوبراو هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، پارته‌كه‌ی به ده‌نگی زۆرینه‌ی هاووڵاتیان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌و کودەتایه لەکاتێکدابوو، تەنیا 10 ساڵ بوو میانمار لەژێر رژێمێکی سەربازی هاتبووە دەرەوە، کە بۆ ماوەی نیو سەدە حوکمی وڵاتی دەکرد.
هەرچەندە کودەتاکە کاردانەوەی نێودەوڵەتیی زۆری لێکەوتەوە، بەڵام فەرماندە سەربازییەکانی میانمار کە لەدوای کودەتاکە حوکمی جومگە سەرەکییەکانی دەسەڵاتیان گرتووه‌ته دەست، گوێیان بەو داواکارییانە نەداوە.