ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی هێزه عێراقییه‌كانی كرده ئامانج
4 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه قوربانی

K24 - هەولێر:
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی هێزه عێراقییه‌كانی له ئه‌نبار كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا 4 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه قوربانی.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی سنووری پارێزگای ئه‌نبار، ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژرا و سێی دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌ك ئاماژه‌شیان پێداوه، ته‌قینه‌وه‌كه له كاتێكدا بووه، كه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له بیابانی راوه‌ی سنووری ئه‌و پارێزگایه سه‌رقاڵی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنین بوون به‌دوای حه‌شارگه و شانه نووستووه‌كانی تیرۆرستان.