رۆژنامەیەکی ئەمریکی: رووسیا دژایەتی ئۆپێک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان دەکات

ئۆپێك پڵه‌س
ئۆپێك پڵه‌س

K24 - هه‌ولێر:

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، رووسیا دژایەتی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە دۆخی ئێستا دەکات و بۆیە پێشبینی دەکرێت و هاوپەیامانی ئۆپێک پڵەس درێژە بە رێککەوتنی ئێستای بدات و ئاستی بەرهەمهێنان وەک خۆی جێگیر بکاتەوە.

کە بڕیارە ئەمڕۆ ئەندامانی هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس کۆببنەوە و تاوتوێی خواستی جیهان و هەناردەکردنەوەی نەوتی ئێران بکەن.

لە کاتێکدا سێ سەرچاوە بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندبوو، پێشبینی دەکرێت هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس بۆ مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو ئاستی بەرهەمهێنان وەک خۆی جێگیر بکاتەوە. سەرەڕای ئەوەی وەزیری وزەی سعوودیە داوای کردبوو ئاستی بەرهەمهێنان کەمبکرێتەوە و وڵاتانی دیکەی ئەندامی ئۆپێک و لە نێویاندا عێراق پشتیوانی داواکارییەکەی کردبوو.

سعوودیە ئاماژەی بەوەدابوو، بۆ هاوسەنگی بازاڕ دوای دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت لەم ماوەی دواییدا، ئاستی بەرهەمهێنان کەم دەکەنەوە.

Fly Erbil Advertisment