ماڵپەڕێک بۆ خستنەڕووی داتا و ئاماری کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت

K24 - هەولێر :
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماڵپەڕێک بۆ خستنەڕووی داتا و ئاماری کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، دادەمەزرێنێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 5ـی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له کەمال محه‌ممه‌د ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، جوتیار عادل بەرپرسی (فەرمانگەی میدیا و زانیاری) و هیوا ئەفەندی بەرپرسی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری، بڕیار لەسەر دامەزراندنی ماڵپەڕێک بۆ بڵاوکردنەوەی کار و چالاکیی وەزارەتی سامانه سرووشتییه‌كان و ئامار و داتاکانی کەرتی نەوت و گازی هەرێم، درا.
ئه‌م ماڵپه‌ره ئاسانکاریی بۆ وەبەرهێنانی بیانی و راکێشانی کۆمپانیاکانی بواری نەوت و گاز و هه‌روه‌ها شەفافیەتی زیاتری داتا و زانیارییەکان بۆ هەرێمی کوردستان دەکات.