دژه‌ تیرۆری كوردستان: فڕۆکەیه‌كی بێفڕۆکەوان چەکدارانی پەکەکە لە دۆڵی بالیسان دەکاتە ئامانج

لۆگۆی دژه‌ تیرۆری كوردستان
لۆگۆی دژه‌ تیرۆری كوردستان

K24 – هەولێر:

فڕۆکەیه‌كی بێفڕۆکەوان مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکە لە دۆڵی بالیسان دەکاتە ئامانج.

بە گوێرەی زانیارییەکانی په‌یجی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر 20:10ـی ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشەممە 5ی ئەیلوولی 2022)، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو، مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکەی لە دۆڵی بالیسان کردەئامانج.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، مەفرەزە چەکدارەکەی پەکەکە لە سنووری ئیدارەی راپەڕینەوە دەرباز بوون و لە دۆڵی بالیسان لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراونەتە ئامانج، دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەکانیان لەو بارەوە دەستپێکردووە.

Fly Erbil Advertisment