قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر: له‌مه‌ودوا غاز لە رێگه‌ی پسووله‌ی خۆراكەوە دابەشده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، ئاشكرایكرد، له‌مه‌ودوا غاز لە رێگه‌ی پسووله‌ی خۆراكەوە بەسەر هاووڵاتیان دابەشده‌كرێت.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، له‌میانی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ـێ ئهیلوول گوتی: له هه‌ولێر دابه‌شكردنی غازی ماڵان رێكده‌خرێته‌وه و له‌مه‌ودوا لە رێگه‌ی پسووله‌ی خۆراكەوە بەسەر هاووڵاتیان دابەشده‌كرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، مەبەست لەم هەنگاوە، رێکخستنی زیاتری پڕۆسەی دابەشکردنی غازە بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر هاووڵاتیاندا، بەنرخی فەرمی (8500) دینار.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ده‌شڵێت: "هەر بریکارێك سەرپێچی بکات و بەشە غازی هاووڵاتیان لەبازاڕی رەش بفرۆشێتەوە، بەتوندی سزادەدرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هەموو بریکارەکان لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانەوە چاودێری ورد دەکرێن.