كوژراوانی ره‌وتی سه‌در به "شه‌هید" تۆمار ده‌كرێن
ماف و جیاووكی شه‌هید ده‌یانگرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، بڕیاری دا، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا كوژران، وه‌ك "شه‌هید" ناویان تۆمار بكرێت.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، له شاری به‌غدا، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در دژی هێزه ئه‌منییه‌كان وه‌ستانه‌وه و به چه‌كی سووك و مامناوه‌ند رووبه‌ڕووی یه‌كدی بوونه‌وه.
له ئاكامی پێكدادانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و لایه‌نگره چه‌كداره‌كانی ره‌وتی سه‌دردا، 30 كه‌س كوژران و ده‌یانی دیكه بریندار بوون.
دوای رووداوه‌كان، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له په‌یامێكدا، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كوژراوه و ئه‌وه‌ی بكوژه ده‌چنه دۆزه‌خه‌وه و پێویسته لایه‌نگرانی سه‌در له ماوه‌ی شه‌ست خوله‌كدا ناوچه‌ی سه‌وز به‌جێبهێڵن.
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا بڕیار درا هه‌موو ئه‌وانه‌ی له رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا كوژراون، هه‌مان ماف و جیاووكی شه‌هیدانه‌ی عێراق بیانگرێته‌وه و ناویان بخرێته لیستی "شه‌هیدان"ـه‌وه.