سه‌در: پێویسته هیچ گرووپێكی چه‌كدار نه‌چێته ناو ریزی زیاره‌تكارانی چله‌ی حوسێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له باره‌ی به‌جێگه‌یاندنی زیاره‌تی چله‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌در رایگه‌یاند، پێویسته پارێزگاری له ئاشتییانه به‌ڕێوه‌چوونی زیاره‌تی چله‌ی ئه‌مساڵ بكرێـت.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن، ده‌یانه‌وێت ناكۆكیی و ئاژاوه بچێنن، داوا ده‌كه‌م ده‌رفه‌ت نه‌درێته ئه‌وانه، جا پاشماوه‌ی به‌عسی سه‌دامی بن، یان هه‌ر بێ شه‌رمێك، جا له لایه‌كه‌وه بێت، به تایبه‌تی له كاتێكدا، ئه‌م زیاره‌ته خه‌ڵكی دیكه‌ی ده‌ره‌كیشی تێدا ده‌بێت و تایبه‌ت نییه به زیاره‌تكارانی عێراقی.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌در، رایگه‌یاندووه، هه‌ر كه‌سێك سوكایه‌تی و توندوتیژی و ئازاردان و به‌ریه‌ككه‌وتن یان هه‌ر شتێكی له‌و جۆره‌ی هه‌بێت، ئه‌وا ئێمه لێی بێبه‌رین و پێویسته لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند ئاگادار بكرێته‌وه و رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر.
هه‌روه‌ها هاتووه: هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه وه‌ڵامی ئه‌و جۆره ره‌فتارانه بداته‌وه و هه‌موومان ده‌مانه‌وێت له خزمه‌تی پێشه‌وا حوسێن‌دا بین و زیاده‌ڕۆیی له درووشم و پیرۆزییه‌كان نه‌كرێت و رازی نین جارێكی دیكه رووداوه‌كانی شه‌عبانییه و هاوشێوه‌كانی دووباره ببنه‌وه، عێراق ئه‌مانه‌ته و له گه‌ردنی هه‌مووماندایه بێ ریزپه‌ڕ.
له كۆتاییشدا سه‌در دووپاتیكردووه‌ته‌وه، پێویسته هیچ كام له سریه‌كانی سه‌لام و حه‌شدی شه‌عبی و هیچ گرووپێكی چه‌كدار نه‌چنه ناو رێوڕه‌سمه‌كانه‌وه و ئه‌ركی پاراستنی رێوڕه‌سمه‌كه تایبه‌ته به هێزه ئه‌منییه‌كان.