دادگای فیدراڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی ره‌تكرده‌وه‌

دادگای فیدراڵی
دادگای فیدراڵی

K24-هه‌ولێر:

دادگــای باڵای فــیــدراڵی عێراق ره‌تیكرده‌وه‌ ئــه‌م خووله‌ی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و بــه‌ پێچه‌وانـه‌ی ده‌ستووری عێراق نـــاوی ده‌بات.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق

دادگای باڵای فیدراڵی بڕیار لەسەر دۆسیەی ژمارە 132 و یەکەکانی / فیدراڵی / 2022 دەدات

دادگای باڵای فیدراڵی ئەمانە لەبەرچاو دەگرێت:

1-ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران، دوای هەڵبژاردنیان، نوێنەرایەتی خۆیان و حزبه‌ سیاسییەکانیان ناکەن، بەڵکو نوێنەرایەتی خەڵک دەکەن، بۆیە پێویست بوو کار بۆ ئەوە بکەن کە بۆی هەڵبژێردراون، کە بەرژەوەندی خەڵکە، بۆ ئەوەی نەبێتە هۆکارێک بۆ بەربەست خستنە بەردەم بەرژەوەندییەکانیان و هەڕەشە لە سەلامەتییان و سەلامەتی خەڵک بە تەواوی.

2- سەقامگیری پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا پێویستی بەوەیە هەمووان پابەندبن بە بڕگەكانی دەستوور و تێیپەڕنەبن، هەروەها نابێت هیچ دەسەڵاتێك بەردەوام بێت لە تێپەڕاندنی ماوە دەستوورییەكان تا كاتێكی نادیار، چونكە ئەمە پێشێڵكردنی دەستوور و رووخاندنی تەواوی پرۆسەی سیاسییه‌ و مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی وڵات و هاوڵاتیان.

3- ئه‌و سزایه‌ی كه‌ به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌سه‌پێنرێت له‌ ئه‌نجام نه‌دانی ئه‌ركه‌ ده‌ستوورییه‌كانیدا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌ له‌ كاتێكدا پاساو بۆی هه‌بێت.

4- دەستووری كۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005 میكانیزمی دەستووری بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بە پێی بڕگەكانی ماددەی (64/یەکەم)ی داڕشتووە.

5- دەسەڵاتی دادوەری دادگای باڵای فیدراڵی بە ماددەی (93)ی دەستوور و ماددەی (4)ی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی سنووردارە و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ناگرێتەوە.

6- دەستووری كۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005 كەمتەرخەمی نەكردووە لە ڕێكخستنی بڕگەكانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، هەربۆیە هیچ بوارێك نییە بۆ جێبەجێكردنی تیۆری نەهێشتنی دەستوور.