ئێران تۆمەتەکانی ئەلبانیا رەتدەکاتەوە
"ئه‌م جۆره بانگەشە بێ بنه‌مایانە به كرده‌وه‌یه‌كی خراپ و كورتبینی له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا دەزانین"

K24 - هەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئێران تۆمەتەکانی ئەلبانیای سەبارەت بە هێرشی ئەلکترۆنی ئێران بۆ سەر دامودەزگاکانی حکومەتەکەی رەتکردەوە و بە "بێ بنەما" ناویبردن.
ئادی راما، سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا رۆژی چوارشەممە (7ـی ئەیلول) کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەوە تۆمەتبارکردووە کە رۆژی 15ـی تەمووز، هێرشی ئەلکترۆنی بۆ دامودەزگا حکومییەکانی ئەلبانیا کردووە بۆ ئەوەی "خزمەتگوزاری گشتی پەکبخات و زانیاری و ئیمەیڵەکانی حکومەت بەدەستبهێنێت".
لەو بارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "بڕیارەکانی ئەلبانیا بۆ پچڕانی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره بانگەشە بێ بنه‌مایانە به كرده‌وه‌یه‌كی خراپ و كورتبینی له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا دەزانین".
حکومەتی ئەلبانیا 24 کاتژمێری مۆڵەت بە دیپلۆمات و کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئێران داوە بۆ ئەوەی خاکی ئەلبانیا بەجێبێڵن.
لەوکاتەوەی ئەندامانی رێکخراوی موجاهیدنی خەلقی ئێران لە ئەلبانیا نیشتەجێبوونە، پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە تێکچووە.