جیهان بۆ كۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم دڵته‌نگه

K24 - هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم، سه‌رۆك و پادشاكانی جیهان په‌یامی هاوخه‌مییان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شاهانه و گه‌لی به‌ریتانیا كرد.
كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ئاڵای وڵاته‌كه‌ی داگرت و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییش خولەکێک به بێدەنگی بۆ کۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم دەوەستن.
سه‌رۆك بارزانی: زۆر خەمبارم بۆ كۆچی دوایی خاوەنشكۆ شاژنە ئێلیزابێسی دووەم. سەرەخۆشی لە خانەوادەی شاهانە و گەل و حكوومەتی بریتانیا دەکەم و، لەو كۆستە گەورەیەدا هاوبەشی خەمیانم.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: زۆر دڵته‌نگم بۆ كۆچی شاژنه ئه‌لیزابێسی دووه‌م.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: شاژنه ئێلیزابێسی دووەم کەسایەتییەکی بەهێز بوو بۆ حەوت دەیه خزمەتی کرد و مەشخەڵی ئەرکێکی خۆنەویست بوو.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا: شاژنە ئێلیزابێسی دووەم ژنێكی ده‌وڵه‌تمه‌داری به ویقار و خۆڕاگر و بێ وێنه‌بوو.
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا: شاژنه ئێلیزابێسی دووەم رێز و خۆشه‌ویستی گه‌له‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنابوو.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: سەرکردایەتییەکەی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم سەرنجی جیهانی راکێشابوو، ئەو هاوڕێیەکی باشی نەتەوەیەکگرتووەکان بوو.
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق: زۆر دڵتەنگم بە کۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم، وەک ئایکۆنێکی گەورەی مێژوو ته‌ماشا دەکرێت کە بە خۆڕاگرییەوە خزمەتی کردووە.
ئۆرسۆلا ڤۆندێرلایین، كۆمسیاری باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا: شاژنە ئێلیزابێسی دووەم هێمای به‌رده‌وامی و سه‌رچاوه‌ی هێزبوو.
پێدرۆ سانشێز، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا: شاژنە ئێلیزابێسی دووەم كه‌سایه‌تییه‌كی بایه‌خداری جیهانی بوو، به‌شداربووه له نووسینه‌وه‌ی مێژووی به‌ریتانیا و ئه‌وروپا.
ئه‌نتۆنی ئه‌لبانیس، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا: كۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم، كۆتایی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتێكی مێژوویی پڕ له باوه‌ڕ و خزمه‌ته.
شا فلیپی شه‌شه‌م، پادشای ئیسپانیا: شاژنە ئێلیزابێسی دووەم، هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی و پابه‌ندبوونی باڵای هه‌بوو، كه هه‌موو ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی ته‌رخانكرد.
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان: زۆر خه‌مبارم بۆ كۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم، نزا بۆ شاژنی كۆچكردوو و پادشای نوێ ده‌كه‌م.
ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا: وەک هاوڕێی فەرەنسا یادی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم دەکەینەوه.
فڕانك فالته‌ر شتاینمایه‌ر، سەرۆکی ئەڵمانیا: شاژنە ئێلیزابێسی دووەم ئەو ژنه بوو که مێژووی نووسییه‌وه.
جه‌ستن ترۆدۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا: شاژنە ئێلیزابێسی دووەم نوێنەرایەتی بەشێکی گرنگی مێژووی کەنەدای دەکرد.
محه‌ممه‌د بن زاید، سەرۆک ئیمارات: شاژنە ئێلیزابێسی دووەم سەرکردەیەکی خۆشەویست بوو.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق: پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی خەڵکی بەریتانیا و خێزانی شاهانە دەکەین. شاژنە ئێلیزابێسی دووەم لە تەواوی جیهان رێزی لێدەگیرا.
کارین ژۆن پێری، وتەبیژی کۆشکی سپی: بیر و دڵمان لەگەڵ خێزانی شاهانە و خەڵکی بەریتانیایە. شانشینی یەکگرتوو یەکێکە لە نزیکترین هاوپەیمانەکانمان.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان: وەک ھەر تاکێکی ئەم جیھانە بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم زۆر خه‌مباربووم، ئه‌و ژنێكی مه‌زن بوو لە مێژووی بەریتانیادا خزمەتێکی دوور و درێژی کردووە.