زێلێنسکی: پشتیوانییەکانی ئەمه‌ریکا بۆ ئۆکرانیا هاوکاردەبن بۆ گێڕانەوەی ناوچە داگیرکراوەکان
K24 – هه‌ولێر:
دوای سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا، ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پشتیوانییەکانی ئەمه‌ریکا بۆ وڵاتەکەی، هاوکار دەبێت بۆ گێڕانەوەی خاکی داگیرکراوی ئۆکرانیا لەلایەن رووسیاوه.
زێلێنسکی، هه‌روه‌ها گوتی: ئەوە ئاماژەیەکی زۆر گرنگە كه ئەمه‌ریکا لەگەڵ ئێمەیە، ئەوەش گرێنتی ئه‌وه‌مان پێدەدات كه هێزەکانمان ناوچە داگیرکراوەکان بگەڕێننەوە."
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی BBC، دوێنێ پێنجشه‌ممه 8ـی ئهیلوول، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌یشته كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی بلینكن دوای ئه‌وه دێت، كه واشنتن قه‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئۆكرانیا راگه‌یاند، كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 2.7 ملیار دۆلار.
گه‌شته‌كه‌ی بلینكن بۆ ئۆكرانیا به دووه‌م سه‌ردانی نهێنی داده‌نرێت، له دوای هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له 24ـی شوباتی رابردووه‌وه.
بلینكن له‌و سه‌ردانه‌یدا له‌گه‌ڵ ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، له‌باره‌ی راده‌ستكردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان، كۆبووه‌وه.
به‌رپرسێكی باڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، هاوكارییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، 18 وڵاتی دیكه‌ی ئه‌وروپایی و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه دژی هێرشی رووسیان بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، دابینكراوه.