رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی چه‌ند نهێنییه‌كی له‌باره‌ی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم بڵاوكرده‌وه

K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی ئیندپێندنتی به‌ریتانی، چه‌ند نهێنییه‌كی له‌باره‌ی ژیانی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم بڵاوكرده‌وه، كه دوێنێ ئێواره له‌ته‌مه‌نی 96 ساڵی و 70 ساڵ مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات، كۆچی دوایی كرد.
ئه‌و رۆژنامه نووسیویه‌تی: له‌سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌ی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم نووسراوه "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا داواده‌كات، شاژن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه هاوگه‌شتینه، بێ ڤیزا گه‌شت بكه‌ن، رێزیان لێبگیرێت و هاوكاری و پاسه‌وانی بكرێن".
هه‌روه‌ها شاژنه ئێلیزابێس، پێویستی به مۆڵه‌تی شۆفێری نه‌بووه، به گوێره‌ی یاساكانی به‌ریتانیا كه‌س نه‌یتوانیووه له دژی شاژنه ئێلیزابێس سكاڵا تۆماربكات.
جیا له‌وه‌ش نیڵ ئه‌رمسترۆنگ كه‌شتیوانی ئاسمانی، نامه‌یه‌كی شاژنه ئێلیزابێسی برده سه‌ر مانگ و له‌وێ جێیهێشت، تێیدا نووسیبووی: "به نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی به‌ریتانیا، رێز و شكۆ بۆ ئازایه‌تی مرۆڤ ده‌نێرم، كه توانیان بگه‌ن به‌سه‌ر مانگ، به‌هیوام هه‌وڵی زیاتر له پێناو خۆشگوزه‌رانی مرۆڤ بده‌ن".
دوێنێ ئێواره شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م، شاژنی به‌ریتانیا، له ته‌مه‌نی 96 ساڵییدا كۆچی دواییكرد.
ناوی ته‌واوی ئێلیزابێس ئه‌لیكسه‌ندرا مارییه، له (1926) له له‌نده‌ن له‌دایكبووه، له 6ـی شوباتی 1952، ته‌ختی پاشایه‌تی به‌ریتانیا وه‌رگرتووه.
پادشای 15 وڵات بووه له یه‌كێتی كۆمێنوێلس، كه له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سیسته‌می پاشایه‌تی به‌ریتانیادان.
له ساڵی 1947، له‌گه‌ڵ میر فلیپ هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی چوار كوڕبوون، كه میر چارلس كوڕی گه‌وره‌یان له‌دوای خۆی وه‌ك جێنشینی فه‌رمی بووه پادشای به‌ریتانیا.
رۆژی (8ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن كۆشكی باكینگهامه‌وه، له ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم راگه‌یه‌ندرا.
ماوه‌ی زیاتر له 70 ساڵ، له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی به‌ریتانیا مایه‌وه، كه بووه درێژترین ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی پاشاكانی به‌ریتانیا له مێژوودا.