كاركردن له پرۆژه‌ی دروستكردنی پردی نوێی ده‌ربه‌ندی رانییه ده‌ستپێده‌كاته‌وه

K24 – رانییه:
دوای چه‌ند مانگێك وەستانی کارکردن لە پرۆژه‌ی دروستكردنی پردی نوێی دەربەندی رانییە، وابڕیاریە لەھەفتەی داھاتووەوه كاركردن له‌و پڕۆژەیه دەستپێبکاتەوە.
ئەندازیار بەختیار ئەحمەد بەڕێوه‌بەری ئاوەدانکردنەوەی راپەڕین بە کوردستان24ی راگەیاند، ھۆکاری وەستاندنی کارکردن لە پڕۆژەکە نەبوونی پارە بوو لە بانکەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی.
کۆمپانیای جێبەجێکار تاوه‌كو ئێستا به بڕی دوو ملیار دینار له پرۆژه‌كه‌دا کاری کردووه، بەڵام داوای خەرجکردنی چەکی بانکی لە بانکەکان دەکرد و به‌هۆی نه‌بوونی سیوله‌وه هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ خه‌رجنه‌كراوه.
دوای ئه‌وه‌ی بڕیاردراوه ھەفتانە 150 ملیۆن دینار بۆ کۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه خەرج بکرێت، وابڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتووه كاره‌كانی پرۆژه‌ی دروستكردنی پرۆژه‌ی پردی نوێی ده‌ربه‌ندی رانییه ده‌ستپێبكاته‌وه.
دروستكردنی پردی ده‌ربه‌ندی رانییه یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژی و گرنگەکانی كابینه‌ی نۆیه‌می حکومەتی ھەرێمی كوردستان لە سنوری ئیداره‌ی راپەرین.
ئه‌و پرده ئیداره‌ی راپه‌رین به قه‌زای دوکان و پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە و گوژمەی 11 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە.