بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی هەولێری پزیشکی بەڕێوەدەچێت
K24 – هەولێر
بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی هەولێری پزیشکی بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 10:30، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی هەولێری پزیشکی بەڕێوەدەچێت.
زانکۆی هەولێری پزیشکی ساڵی 2005 لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە و یەکەم زانکۆی پزیشکییە لە هەرێمی کوردستان، کە دوای بەکالۆریۆس، خوێندنی ماستەر و دکتۆراش لە بواری پزیشکی لەخۆ دەگرێت.