فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا گله‌یی له ئێران ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وان نه‌رمییان له‌گه‌ڵ ئێران نواندووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تاران نه‌یتوانی ئەم هەلە دیپلۆماسییە بقۆزێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 10ـی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2022) فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: ئێمەی حکومەتەکانی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا، لە نیسانی 2021ـه‌وە، بە نیەتێکی باشەوە، لەگەڵ ئێران، بۆ گەڕاندنەوە و جێبەجێکردنی ته‌واوی رێککەوتنی ئەتۆمی(JCPoA)، دانوستانمان کردووە.
ئه‌م سێ وڵاته روونیشیانكرده‌وه، لە سەرەتای مانگی ئابه‌وه، دوای ساڵ و نیوێک لە دانوستان، رێکخەری JCPoA دەقی کۆتایی رێککەوتنەکەی پێشکەش به ئێران کرد، کە رێگە دەدات بە گەڕانەوەی ئێران و ئه‌مه‌ریكا بۆ نێو رێککەوتنەکە.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، لە پاکێجی کۆتاییدا، رێکخەری دانوستانەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی، چەند گۆڕانکارییەکی ئەنجامدا، ئه‌مه‌ش وەك نەرمی نواندن لەلایەنی ئێمەوە، بەداخەوە تاران نەیتوانی ئەم هەلە دیپلۆماسییە بقۆزێتەوە، دوور لە پاساوی مەدەنی قبوڵکراو، بەردەوامیدا بە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی.
ده‌شڵێن: هەڵوێستیان وەك خۆی روون و جێگیر دەمێنێتەوە، ئێران دەبێت بە تەواوەتی و بێ دواکەوتن هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بکات، ئەوە کاری ئێرانە کە لە رووی تەکنیکییەوە وەڵامی باوەڕپێکراو پێشکەش بە ئاژانسەکە بکات، بە هیچ شێوەیەک نابێت ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، بۆ ئازادکردنی ئێران لە رێکكارە یاساییە پابەندکەرەکان، بەکاربهێندرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوێنێ هه‌ینی ئاشكرایكرد، واشنتن په‌له ناكات له بڕیاردان بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتننامه‌ی 2015 سه‌باره‌ت به پرسی به‌رنامه‌ی ناووكی تاران، ئه‌گه‌ر گه‌یشتنه رێككه‌وتنیش ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه رێككه‌وتنه‌كه پشتیوانی له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
کۆماری ئیسلامیی ئێران، رایگەیاندبوو، وەڵامی پێشنیازە نوێیەکەی یەکێتیی ئەوروپای داوەتەوە و ئێستا چاوەڕێی وەڵامی ئەمەریکایە.
میدیا ئەمەریکییەکان بڵاویانکردەوە، کە واشنتن لەو چەند رۆژەی دواییدا لە هەوڵی بەدەستهێنانی ره‌زامه‌ندی ئیسرائیلە لەبارەی ئەگەری رێککەوتن لەسەر دۆسییەی ئەتۆمی ئێران.
رۆژی 21ـی ئاب، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، لە پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکانی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا، لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران، گفتوگۆیكرد.