ئێران وه‌ڵامی به‌یاننامه‌كه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی ده‌داته‌وه

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی به‌یاننامه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیای دایه‌وه.
ئاژانسی فرانس پرێس، له زاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، بڵاویكرده‌وه، كه راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا له‌باره‌ی دۆسییه‌ی ناووكی وڵاته‌كه‌ی بنیانتهر نییه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 10ـی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2022) فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا، راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتبووه: ئێمەی حکومەتەکانی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا، لە نیسانی 2021ـه‌وە، بە نیەتێکی باشەوە، لەگەڵ ئێران، بۆ گەڕاندنەوە و جێبەجێکردنی ته‌واوی رێککەوتنی ئەتۆمی(JCPoA)، دانوستانمان کردووە.
ئه‌م سێ وڵاته ئه‌وه‌شیان خستبووه‌ڕوو، لە سەرەتای مانگی ئابه‌وه، دوای ساڵ و نیوێک لە دانوستان، رێکخەری JCPoA دەقی کۆتایی رێککەوتنەکەی پێشکەش به ئێران کرد، کە رێگە دەدات بە گەڕانەوەی ئێران و ئه‌مه‌ریكا بۆ نێو رێککەوتنەکە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش دوێنێ هه‌ینی ئاشكرایكرد، واشنتن په‌له ناكات له بڕیاردان بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتننامه‌ی 2015 سه‌باره‌ت به پرسی به‌رنامه‌ی ناووكی ئێران، ئه‌گه‌ر گه‌یشتنه رێككه‌وتنیش ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه رێككه‌وتنه‌كه پشتیوانی له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
پێشتریش کۆماری ئیسلامیی ئێران، رایگەیاندبوو، وەڵامی پێشنیازە نوێیەکەی یەکێتیی ئەوروپای داوەتەوە و ئێستا چاوەڕێی وەڵامی ئەمەریکایە.
میدیا ئەمەریکییەکان بڵاویانکردەوە، کە واشنتن لەو چەند رۆژەی دواییدا لە هەوڵی بەدەستهێنانی ره‌زامه‌ندی ئیسرائیلە لەبارەی ئەگەری رێککەوتن لەسەر دۆسییەی ئەتۆمی ئێران.
رۆژی 21ـی ئاب، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، لە پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکانی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا، لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران گفتوگۆیكرد.