به‌دلیس: سه‌ربازێكی تورك كوژرا
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب سه‌ربازه‌كه كوژراوه

K24 – هه‌ولێر
له كاتی به‌رێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی سوپای توركیا له ناوچه‌ی به‌دلیس له باكووری كوردستان، سه‌ربازێك كوژرا و دوو دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند هێزه‌كانیان رۆژی دوشه‌ممه 27 حوزه‌یران له ناوچه‌ی به‌دلیس ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی كرد، كه له میانه‌ی به‌رێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه سه‌ربازێك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی په‌كه‌كه كوژراو و دووی دیكه‌ش برینداربوونه.
رۆژی پێشتریش سوپای توركیا كوژرانی دوو سه‌ربازی خۆی له شه‌ڕ و پیكدادانێك له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه له ناوچه‌ی لیجه‌ی ئامه‌د راگه‌یاندبوو.
ماوه‌یه‌كه سوپای توركیا له هه‌ندێ له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی باكووری كوردستان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی كردووه كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو هاتوچوو له 33 گوند قه‌ده‌غه كردبوو.