سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا ده‌كات

K24 – هەولێر
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، يه‌كه‌مين پرسه‌نامه‌ى بۆ كۆچى دواييى شاژن ئێلێزابێسى دووه‌م، شاژنى كۆچكردووى شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا له تۆمارى پرسه‌دا نووسى كه له هه‌ولێر له‌لايه‌ن كونسولخانه‌ى گشتيى به‌ريتانياوه كراوه‌ته‌وه.
بەیانیی ئەمڕۆ 11ـی ئەیلول، له پرسه‌نامه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشيى خۆى و گه‌لى كوردستانى به شا چارلزى سێيه‌م و خانه‌واده‌ى شاهانه و گه‌لى شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و وڵاتانى كۆمۆنوێلس گه‌ياند و هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به پێگه و خۆشه‌ويستيى شاژن ئێلێزابێسى دووه‌م له‌سه‌ر ئاستى جيهان كرد و دووپاتىكرده‌وه كه له‌م كاته سه‌خته‌دا بير‌ى خۆى و هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان لاى خاوه‌نشكۆ شا و خانه‌واده‌ى شاهانه‌ى شانشینی یەکگرتووه.


