شاژنه مارگرێتی دووه‌م تاكه شاژنی ئه‌وروپییه له ژیاندا مابێت
په‌نجا ساڵه پادشای دانیماركه و ته‌مه‌نی 82 ساڵه

K24 – هه‌ولێر:
دوای چه‌ند رۆژێك له كۆچی دوایی شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م له ته‌مه‌نی 96 ساڵی كه زیاتر له 70 ساڵ پادشای به‌ریتانیابوو، ئێستا تاكه شاژنێك له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی مابێته‌وه له ئه‌وروپا، شاژنه مارگرێتی دووه‌مه له دانیمارك.
شاژنه مارگرێتی دووه‌م، ته‌مه‌نی 82 ساڵه و وابریاربوو له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا یادی په‌نجا ساڵه‌ی پاشایه‌تی به ئاهه‌نگ و مه‌راسیمی تایبه‌ت له ته‌واوی وڵاتی دانیمارك بكاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی كۆچی دوایی شاژنی به‌ریتانیاوه سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی راگرت.
شاژنه مارگرێتی دووه‌م، له (16ی نیسانی 1940) له‌دایكبووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م منداڵی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بووه و هیچ برایه‌كی نه‌بووه، له ساڵی 1947 گۆڕانكاری له ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌نجامدرا و له ساڵی 1953 له راپرسییه‌كی جه‌ماوه‌ریدا په‌سه‌ندكرا، بۆئه‌وه‌ی رێگه بدرێت به ژنێك له بنه‌ماڵه‌ی پادشایه‌تی ببێت به جێ‌نشین و دواتر پادشای وڵات.
به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییه ده‌ستوورییه‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار ژنێك بووه پادشای دانیمارك و رێگریكرا له‌وه زنجیره‌ی پادشایه‌تی بگوازرێته‌وه بۆ مامه‌ی، له‌كاتێكدا ئه‌و كاته‌ی له‌دایكبوو جیاواز له جێنشینه‌كانی دیكه وه‌ك منداڵی یه‌كه‌می بنه‌ماڵه‌ی پادشایه‌تی، هیچ كه‌سێك نه‌یده‌زانی رۆژێك ده‌بێت به پادشای وڵاته‌كه‌ی.
له‌دوای كۆچی دوایی شا فرێدریكی نۆیه‌می باوكی له ساڵی 1972، بوو به پادشای دانیمارك و تاوه‌كو ئێستا له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی وڵاته‌كه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كات.
له‌ساڵی 1967 له‌گه‌ڵ شازاده هێنریك هاوسه‌رگیری كردووه و دوو منداڵیان به ناوه‌كانی شازاده فرێدریك و شازاده یواكیم هه‌یه، كه له‌دوای خۆشی جارێكی‌تر ته‌ختی پاشایه‌تی دانیمارك ده‌كوێته‌وه ده‌ست كوڕه‌كه‌ی شازاده فرێدریك كه ئێستا جێنشینیه‌تی.
شاژنه مارگرێتی دووه‌م، جگه‌له زمانی دانیماركی به زمانه‌كانی ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانی و سویدی ده‌توانێت قسه بكات و بواره‌كانی وێنه‌كێشان و زانستی شوێنه‌واردا زانیاری فراوانی هه‌یه.
شاژنه مارگرێتی دووه‌م، هه‌میشه وه‌ك ژنێكی چالاك و ته‌ندروست باش ده‌ركه‌وتووه، زۆرێك له دانیماركییه‌كان پێیانوایه ده‌توانێت به هێنده‌ی شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌می پادشای به‌ریتانیا، له‌سه‌ر ته‌ختی پادشایه‌تی بمێنێته‌وه و ریكۆردی درێژترین ماوه‌ی پادشایه‌تی شاژنێك به‌ناوی خۆی له‌مێژوودا بنووسێته‌وه.