حه‌وت شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده گیانیان له‌ده‌ست دا
له ئاكامی دوو په‌لاماری رێكخراوی داعشدا
K24 – هه‌ولێر:
حه‌وت چه‌كداری هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) له ئاكامی دوو په‌لاماری چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی سووریا گیانیان له ده‌ست دا.
رامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوبه‌ری روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند، شه‌ش له چه‌كداره‌كان له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان پارێزگای دێرزوور و حه‌سه‌كه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
وتیشی: شه‌ڕڤانی حه‌وت، له ریفی خۆرئاوای دێرزوور به ته‌قه‌ی چه‌كدارانی داعش گیانی له ده‌ست داوه.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ردوو هێرشه‌كه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده روویان داوه.
هه‌ریه‌ك له هه‌سه‌ده و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له مانگی ئازار/ مارسی 2019، سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر رێكخراوی داعشدا راگه‌یاند.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس