پارێزگاری دهۆك: حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا پشتیوانی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكردووه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك رایگه‌یاند، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا پاڵپشتی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكردووه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێكردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ـی ئه‌یلوولی 2022، د.عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگارێ دهۆك به كوردستان24ـی راگه‌یاند، چه‌ند رۆژێكه له ئه‌ڵمانیان و، له‌و ماوه‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی ده‌زگای كاریتاسی ئه‌ڵمانیا، بێریڤان ئایماس، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی باكووری راین، پارێزگاری ئێسن، ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و داموده‌زگای حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا هه‌بووه.
پارێزگاری دهۆك گوتی، "له كۆبوونه‌وه‌كاندا تاوتوێی به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستان‌مان كرد، به‌رپرسانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیاش پاڵشپتی ته‌واوی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكردووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ڵمانیا پرسی په‌نابه‌رانیشیان تاوتوێكردووه له ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ناچاربكات به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچ بكه‌ن. راشیگه‌یاند، داوی یارمه‌تییان له ئه‌ڵمانیا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی زه‌مینه‌سازیێك بۆ رێگری كردن له كۆچكردنی خه‌ڵك، چونكه كۆچكردن چاره‌سه‌ر نییه و، پێویسته له هه‌رێمی كوردستان ژیانێكی باشتر بۆ گه‌نجان دابینبكرێت.
عه‌لی ته‌ته‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، په‌یوه‌ندیی زۆر به‌هێزیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ویلایه‌تی ئه‌ڵمانیا و به‌تایبه‌ت ویلایه‌تی نوورتراین هه‌یه و، له‌م سه‌ردانه‌یاندا جه‌ختیان له‌به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یان كردو‌وه‌ته‌وه، چونكه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی رابردوو گۆڕانكاری زۆر له‌نێو ئه‌ڵمانیادا روویداون، بۆیه هاتوون ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌ره‌وپێش ببه‌ین و به‌رفراونیان بكه‌ن.