عێراق.. یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو پشووی فه‌رمییه
K24 - هەولێر:
به‌هۆی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێنه‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووی وه‌ك پشووی فه‌رمی له داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت راگه‌یاند و پشووه‌كه‌ش هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌هۆی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن، مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیران، رۆژی (یه‌كشه‌ممه 18ـی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)ـی كرده پشووی فه‌رمی له ته‌واوی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت.
تاوه‌كو ئێستا زیاتر له ملیۆنێك و 650 هه‌زار هاووڵاتی ئێرانی به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له مه‌راسیمه‌كانی چله‌ی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێن، سه‌ردانی عێراقییان كردووه.
عه‌مید حوسێن ئه‌شته‌ری، فه‌رمانده‌ی گشتی ئاسایشی ناوخۆی ئێران، له‌میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یه‌كێك له ده‌روازه سنوورییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق ئاشكرایكرد، دوای به‌جێگه‌یاندنی زیاره‌ت له كه‌ربه‌لا، زیاتر له 700 هه‌زار زیاره‌تكاری ئێرانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
حوسێن ئه‌شته‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، تاوه‌كو ئێستا له رێگه‌ی شه‌ش ده‌روازه‌ی سنوورییه‌وه، زیاتر له ملیۆنێك و 650 هه‌زار زیاره‌تكاری ئێرانی سه‌ردانی عێراقییان كردووه به مه‌به‌ستی زیاره‌تكردنی كه‌ربه‌لا به‌بۆنه‌ی چله‌ی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێن.
رۆژی شه‌ممه (10ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، بەڕێوەبەری نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگه‌یاند، له ماوەی سێ رۆژی رابردوودا بۆ به‌شداریكردنی له مه‌راسیمه‌كانی چله‌ی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێن له كه‌ربه‌لا، نزیکەی 20 هەزار زیارەتکاری ئێرانی لە رێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.