مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر: ئاكپارتی ده‌ستی به دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا كردووه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئی پارتی له توركیا ئاشكرایكرد، ئاكپارتی له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا ده‌ستی به دانوستاندن كردووه به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په.
مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر، سه‌رۆكی ئی پارتی توركیا رایگه‌یاند، پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا "ئاكپارتی" به سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری پارتی كرێكارنی كوردستان "په‌كه‌كه" ده‌ستی به دانوستاندن كردووه و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په به‌ده‌ستبهێنێت.
ناوبراو گوتیشی: زانیاری پشتڕاستكراومان هه‌یه كه به‌رپرسانی ئاكپارتی له به‌ندیخانه‌ی ئیمڕاڵی، له‌گه‌ڵ رێبه‌ری په‌كه‌كه ده‌ستیان به دانوستاندن كردووه، ئامانجیشیان به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی ئه‌و ناوچانه‌یه كه بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری فراوانی هه‌ده‌په‌ی تێدایه.
سه‌رۆكی ئی پارتی سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانییه‌تی شه‌ش قۆڵی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ناكۆكییه‌كانیان له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په نابێته هۆی ئه‌وه‌ی له‌و هاوپه‌یمانییه‌ته بكشێنه‌وه.
هه‌روه‌ها مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر له باره‌ی ناكۆكیه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په روونیكرده‌وه، هه‌ردوولا سیاسه‌تێكی روون له به‌رامبه‌ر یه‌كدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، "وه‌ك چۆن هه‌ده‌په به ئێمه ده‌ڵێن، ئه‌و ناوچانه‌ی ئێمه‌ی لێین ئێوه نین، به هه‌مان شێوه ئێمه‌ش به هه‌ده‌په ده‌ڵێین، ئه‌و ناوچانه‌ی ئێمه‌ی لێیه، ئێوه‌ی لێ نییه، به‌ڵام ئێمه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په".